رووسیا چەند ناوچەیەكی ستراتیژیی ئۆکراینا بە ئامانج دەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

رووسیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشیکردە سەر ئۆکراینا و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، "بەهۆی هێرشەکەوە وێستگەیەکی کارەبا زیانی بەرکەوتووە و کوژاندنەوەی کارەبا ڕوویداوە".

ڕۆژی شەممە (2025.12.6) ماڵپەڕی (france24) بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو ڕووسیا بە (653) فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و (51) مووشەکی جۆراوجۆر هێرشیکردە سەر ئۆکراینا و ژێرخانە ئابوورییە گرنگەکانی کردە ئامانج وەک شوێنەکانی وزە، هێڵی شەمەندەفەر و تۆڕی کارەبای گشتی". ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی  ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێت، "بەهۆی هێرشەکەوە زیان بە وێستگە گرنگەکانی کارەبا کەوتووە و کارەبا کوژاوەتەوە و زانێکی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە".

لە لایەکی ترەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بینای سەرەکی وێستگەی چەندین شەمەندەفەر وێران کراون، زیان بەر وێستگەکان کەوتووە و هێڵی شەمەندەفەر پچڕاوە و هاووڵاتییان دووچاری گرفتی زۆر بوونەتەوە".

شایەدحاڵانی ڕووداوەکە باس لەوە دەکەن، "بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکی زۆر بەر ناوچە جیاوازەکانی ئۆکراینا کەوتووە چەند هاووڵاتییەکی سڤیل بوونە قوربانی و بریندار بوون".

هاوکات ستیڤ ویتکۆف، باڵیۆزی ئەمەریکا کە ڕۆڵێکی نێوەندگیری زۆری هەیە لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا دەڵێت، "هەموو لایەک هاوڕاین لەسەر ئەوەی کە پێشکەوتنی راستەقینە بۆ هەر ڕێککەوتنێک بەندە بە ئامادەیی ڕوسیا بۆ نیشاندانی پابەندبوونی جددی بە ئاشتی درێژخایەن و وەڵامدانەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین