ئارامترین وڵات بۆ ساڵی (2025) دەستنیشان کرا بابەتی گشتی

نوچەنێت

پێوەرەکانی ئاشتی جیهانی (GPI) لە ڕاپۆرتێکدا ڕیزبەندی ئارامترین وڵات بۆ ساڵی (2025)ـی دیاری کرد، بەگوێرەی داتاکان هەریەک لە وڵاتی ئایسلەند، ئێرلەندا، نیوزلەندا و ئوستوراڵیا لە ڕیزبەندی یەکەمەکان و سەنگافوریش وەک ئارامترین وڵاتی ئاسیا دیاریکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/12/7) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاوی کردەوە، سەرەڕای کێشە و جەنگ و ململانێ لەنێوان وڵاتانی جیهان و ناسەقامگیری لە زۆربەی وڵاتان و بەرپابوونی جەنگ لەئێستادا، پێوەرەکانی ئاشتی جیهانی (GPI) لە سەرانسەری جیهاندا چەند وڵاتێک وەک سەلامەترین وڵات دەستنیشان دەکات، هەڵبژاردنی ئەو وڵاتانەش بەگوێرەی (23) پێوەر دیاریکراوە، لەوانەش ئەو وڵاتانە  گرنگرترین خاڵ کەمی رێژەی تاوان و بەهێزی کۆمەڵایەتی و سیاسەتی ئەمنی کاریگەر و سەقامگیری هەمیشەیی و دوور لە هەڕەشە و ململانێی دەرەکی و ئاسایشی کۆمەڵگە هەڵبژێردراون.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، یەکەم وڵات وەک سەڵامەترین وڵات ئایسلەندە کە لە ساڵی (2018)ـەوە ریزبەندی یەکەمی بەرنەداوە بەهۆی نەبوونی ململانێی سەربازی و کەمی رێژەی تاوان و سەقامگیری وڵات. هەروەها ئێرلەندا لە ریزبەندی دووەم دێت بەهۆی کەمی کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی و بوونی کەشێکی ئارام و سەڵامەت لە وڵاتەکە. جگە لەو وڵاتانە  نیوزلەندا و ئوستورالیاش لە ریزبەندی یەکەمەکان دێن و سەنگافوریش وەک ئارامترین وڵاتی ئاسیا دیاریکراوە.

هاوکات لە ڕاپۆرتەکەدا تورکیا لە ریزبەندی (146) دێت، لەکاتێکدا ریزبەندەکە لەنێوان (163) وڵات ئەنجام دراوە، پاشەکشەی تورکیاش لەو ریزبەندە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە وەک لە ڕاپۆرتەکەدا جی پی ئای ئاماژەی پێکردووە، تورکیا بەردەوامە لە بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی سووریا و ئەسیوپیا، هەروەها تورکیا ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە ململانێی دەرەکی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین