ئەمەریکا دوا مۆڵەت بە لوبنان دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەمەریکا دوا مۆڵەتی بۆ لوبنان دیاری کرد بۆ ئەوەی چەک بە حیزبوڵڵای لوبنان دابنێت، کۆتا وادەکەش کۆتایی ئەم مانگەیە و دەبێت ساڵی (2026) حیزبوڵڵا لە چەک داماڵدرابێت.

ڕۆژی یەکشەممە (2025/12/7) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆتایی ئەمساڵی وەک دوا وادە دیاریکردووە بۆ لوبنان بۆ ئەوەی چەک بە حیزبوڵڵا داماڵن بەهۆی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیریرانی ئیسرائیل کردووە سیاسەتی خۆی لە ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە بگۆڕێت بۆ دیپلۆماسی و ڕێوشوێنی بنیاتنانی متمانە لە غەززە، لوبنان و سوریا بۆ ئەوەی پلانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بچنە قۆناغێکی تر و تا ڕادەیەک قۆناغی ئاشتی بێتە ئاراوە. 

لە لایەکی ترەوە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، "ئیسرائیل لوبنانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئامانجی هەیە ئاشتی فەراهەم بکات ئەگەر حیزبوڵڵا چەک داماڵێت". هاوکات سوپای لوبنان ڕایگەیاندووە، "خەریکە سەرکەوتوو دەبن لە کەمکردنەوەی هێز و دەسەڵاتی حیزبوڵڵا لە لوبنان".

ئەگەرچی هەموو ئەم هەنگاوانە بەردەوامیان هەیە، بەڵام سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی و ئامادەکارییەکانی سوپای وڵاتەکەی لە ئەگەری هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نەخوازراودا.

وەک ئاشکرایە لە (27)ی تشرینی دووەمی (2024)رەوە بە نێوەندگیری ئەمەریکا ئاگربەست واژۆ کراوە، بەڵام هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە دەستبەسەرداگرتنی پێگە جیاوازەکانی لوبنان و بوونی چالاکییە سەربازییەکانی لە ناوچەکاندا و ئەنجامدانی هێرشە سەربازییە بەردەوامەکانی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین