ئەمەریکا هاووڵاتیانی ئێرانی دیپۆرت دەكاتەوە
نوچەنێت
ڕۆژی دووشەممە (2025/12/8) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئیسماعیل باقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "جارێکی تر ئەمەریکا چەندین هاووڵاتی وڵاتەکەیانی دیپۆرتکردەوە، ئێران ئاگادارە لەوەی کە ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای سیاسی و سیاسەتی دژە کۆچبەرانە و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران دەشڵێت، "تاران و واشنتن شێوازی دیپلۆماسی ڕاستەوخۆیان نییە، هەنگاوەکانی ئەمەریکا دژی ئێران و هاووڵاتییانی بەردەوامە و سیاسەتی دژی بە هاووڵاتییان ئێران لەناو ئەمەریکاشدا پەیڕەو کردووە".
لە مانگی ئەیلوولی (2025)دا بەرپرسانی ئێرانی ڕایانگەیاند، "دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا نزیکەی (400) ئێرانی لە ئەمەریکاوە دیپۆرتی ئێران دەکاتەوە، یەکەم کاروانی هاووڵاتییەکانیش کە نزیکەی (120) هاووڵاتی بوون لە ڕێگەی قەتەرەوە بەرەو تاران نێردرانەوە وڵاتەکەیان".
لە دوایین پێشهاتدا هەفتەی رابردوو ئیدارەی ترەمپ هەڵپەساردنی داواکارییەکانی کۆچبەرانی بۆ هاوڵاتییانی (19) وڵات ڕاگەیاند لەوانە ئەفغانستان، ئێران، یەمەن، هایتی، ڤەنزوێلا، سودان و سۆماڵ. واشنتن هەروەها مۆڵەتی کارکردنی پەنابەران و پەناخوازان و کۆچبەرەکانی دیکەی لە پێنج ساڵەوە بۆ (18) مانگ کەمکردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment