ڕووسیا پێشوازی لە سیاسیەتێكی نوێی ئەمەریكا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڕووسیا پێشوازی لە ستراتیجی نوێی ئاسایشی نەتەوەیی لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە دەکات و ڕایدەگەیێنێت، "ستراتیجی نوێی ئاسایشی ئەمەریکا لەگەڵ تێڕوانینی ڕووسیا یەکدەگرێتەوە".

ڕۆژی دووشەممە (2025/12/8) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، لە سەر پێشنیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئیدارەی ترەمپ بەڵگەنامەیەکی سەبارەت بە ئاسایشی نەتەوەیی ئامادە کردووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "ئەوروپا ڕووبەڕووی قەیرانی جیاواز دەبێتەوە و تاوەکو ئێستا سیاسەتێکی تەواو گشتگیری پەیڕەو نەکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەری دەرەکی، کۆتاییهێنان بە کۆچبەرانی بەکۆمەڵ و چەند پرسێکی تر". 

ڕووسیا پێشوازی لە هەنگاوەکە دەکات، دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرملین دەڵێت، "هەنگاوەکە لەگەڵ تێڕوانینیان یەکدەگرێتەوە و پشتگیری لە ئەمەریکا دەکات، مۆسکۆ بەردەوام دەبێت لە شیکردنەوەی بەڵگەنامەکە".

لە بەرامبەردا، ژمارەیەک لە بەرپرسان و شیکەرە سیاسییەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ڕەخنە لە ستراتیجییەکەی ئەمەریکا دەگرن و پێیان وایە، "سنووردارکردنی توانا و کارەکانی یەکێتیی ئەوروپایە و ئازادی لە یەکێتیی ئەوروپا لەسەرووی هەموو هەنگاوەکانە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاووڵاتییانیان".

بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "وڵاتەکانیان تۆمەتبارکراوە بەوەی کە ڕێگری لە هەوڵەکانی ئەمەریکا دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان". هاوکات دووپاتی دەکەنەوە، "دەبێت ئەمەریکا سەقامگیریی ستراتیژی بۆ ڕووسیا دابمەزرێنێتەوە تاوەکو لە ڕێگەیەوە ئابووری ئەوروپا سەقامگیرتر بێت".

ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا هاوکاتە لەگەڵ چالاکییە بەردەوامەکانی بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ بۆ گفتوگۆ کردن دەربارەی دانووستاندنەکان لەسەر رێککەوتنی ئاشتی لە ئۆکراینا و پەیوەندییەکانیان بەردەوام دەبێت لەگەڵ ئەمەریکا و وڵاتانی نیوەندگیر بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین