ئەمەریکا و ئیسرائیل مانۆڕی سەربازیی دەریایی ئەنجام دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزی دەریای ئەمەریکا لەگەڵ هێزی دەریای ئیسرائیل بەمەبەستی مەشق پێکردن و بەهێزکردنی هاوکاری ستراتیژی و ئۆپەراسیۆنەکانیان مانۆری دەریایی بۆ ماوەی هەفتەیەک ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (2025/12/8) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد، بەمەبەستی مەشقپێکردن ژمارەیەکی زۆری سەربازانی ناردووتە شوێنێک بەڵام ئاماژەی بە شوێنەکە نەکردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا ئەو سەربازانە بۆ مەشقی دەرییایی چوونە بەڵام شوێنەکە نادیارە، هاوکات بەهەمان شێوە سوپای ئیسرائیل لە ساڵانی (2023-2022) ژمارەیەکی زۆری سەربازی ناردبوو بۆ مەشقی سەربازیی.

هەروەها سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە مەشقە هاوبەشەکەیان لەگەڵ هێزی دەریایی ئەمەریکا دەڵێت، مانۆری دەریاییەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و تیایدا بەلەمی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمەریکاش بەشداری دەکات.

لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، و جەنگی (12) رۆژەی هەردوو وڵات، زۆربەی شارەزایان پێیان وایە ساڵی داهاتوو دووبارە جەنگێکی سەخت لەنێوان هەردوو وڵات ڕوودەدات، چونکە لەم ڕۆژانەی ڕابردوو تەهران بەهەمان شێوەی ئیسرائیل خەریکی تاقیکردنەوەی کروز و مووشەکی بالیستیکیە لە گەروی هورمز. ئەنجامدانی ئەو مانۆرانەش لەلایەن ئێران پەیامێکە بۆ ئەمەریکا و ئیسرائیل.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین