ماکڕۆن: وڵاتانی ئەوروپا فشاری زیاتر دەخەنەسەر ڕووسیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، "ڕووسیا ئاگاداری فشارە ئابوورییەکانی ئەم دواییانەیە، دەستەبەرکردنی ئاشتی بۆ ئۆکراینا گرنگترین هەنگاوە". زیلینسکیش دەڵێت، "پێویستیان بە هەماهەنگی بەردەوامە".

ڕۆژی دووشەممە (2025/12/8) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لەگەڵ هەریەکە لە کییەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی پلانی ئاشتی بۆ ئۆکراینا و ڕایگەیاند، "ڕووسیا دەزانێت لە ڕێگەی فشاری ئابوورییەوە هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکراینا، وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری شێوازی جیاواز تاوەکو ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ ئاشتی ئۆکراینا".

ماکرۆن دەشڵێت، "سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا و ئەمەریکا لە چەند مانگی ڕابردوودا کاریگەری بەرچاویان لەسەر ئابووری ڕووسیا هەیە لەبەرئەوە پێویستە ڕووسیا هەوڵی ئاشتی بدات و هەنگاوە ئەرێنییەکان زیاتر بکات چونکە ئابووری ڕووسیا خەریکە تووشی زیانی گەورە دەبێت".

سەرۆکی فەڕەنسا دووپاتی دەکاتەوە، "فشارەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا یارمەتیدەر دەبێت بۆ دروستکردنی ڕێگەیەکی باشتر بۆ هەوڵە دیپلۆماسییە هەماهەنگیەکان سەبارەت بە کۆتایی هێنانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا".ماکڕۆن نایشارێتەوە کە یەکێتیی ئەوروپا کێشەیەکی سەرەکی هەیە ئەویش، "دۆزینەوەی خاڵی هاوبەشە لە نێوان هەڵوێستەکانی ئەوروپا، ئۆکراینا و ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنان بەم دانووستاندنانەی ئاشتی و پەسەندکردنی ئاشتی بۆ هەموو لایەک."

هاوکات کییەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، "هەڵوێستی ئەوروپا نەگۆڕاوە، ئەوان لەگەڵ ئۆکراینا دەوەستن و پێویستە ئاگربەستێکی دادپەروانە و درێژخایەن بۆ جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا بێتە ئاراوە".

لای خۆیەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سوپاسی سەرکردەکانی ئەوروپای کرد و ڕایگەیاند، "یەکێتی و هەماهەنگییەکانی  نێوان ئەوروپا، ئۆکراینا و ئەمەریکا زۆر گرنگە هەندێک هەنگاو هەن کە بەبێ ئەمەریکا ناتواندرێت چارەسەر بکرێن و هەندێکی تریش هەن کە بەبێ ئەوروپا چارەسەرکردنیان ئەستەمە. بۆیە پێویستە بەیەکەوە بڕیاری گرنگ بدەن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین