کرملین پلانی پوتین ئاشکرا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، "ئەوروپا بە هەڵەداچووە کاتێک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پوتین دەیەوێت یەکێتیی سۆڤیەت بگەڕێنێتەوە، سەرۆکی ڕووسیا ئامانجی نییە هێرش بکاتە سەر یەکێتیی ئەوروپا".

ڕۆژی سێشەممە (2025/12/9) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، "هەرگیز ئامادە نییە سیاسەتی ڕابردوو دووبارە بکاتەوە بەهۆی ئەوەی هەمیشە ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەتی بە گەورەترین کارەساتی جیۆپۆلەتیکی سەدەی (20) ناوبردووە، سەرۆکی ڕووسیا ئامانجی نییە ناکۆکی بکەوێتە نێوان وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و ڕووسیا".

لە بەرامبەردا شارەزایانی سیاسی پێیان وایە، "ڕووسیای پوتین بەرەو خراپی دەڕوات  و سەرکوتکردن لەم وڵاتەدا بەردەوامە و بەرپرسانی ڕۆژئاوا باس لەوە دەکەن، "لە ئەگەری سەرکەوتنی پوتین بەسەر ئۆکراینادا یاخود پشتیوانینەکردن وڵاتان لە ئۆکراینا پوتین هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی ناتۆ".

ئەم گوتانەی کۆشکی کرملین دوای ئەوە دێت دوێنێ دووشەممە فریدریش مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، "پوتین دەیەوێت یەکێتیی سۆڤیەتی جاران بگەڕێنێتەوە، پێویستە ئەوروپا بەرگری لە خۆی بکات و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە ئۆکراینا بکات".

هەوڵەکانی کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، لە دوایین پێشهاتدا دوێنێ دووشەممە هەریەکە لە سەرۆکی فەڕەنسا، سەرۆکی ئۆکراینا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆبوونەوە، "تاوتوێی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینایان کرد".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین