سعوودیە و ئێران و چین پەیوەندییەکانیان بەهێزتر دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هەریەکە لە وڵاتانی سعودیە و ئێران پابەندبوونی خۆیان بە جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنی پەکین و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەسەر بنەمای پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیماننامەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و یاسای نێودەوڵەتی بۆ یەکتر دووپات کردەوە.

ڕۆژی سێشەممە (2025/12/9) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، دوای کۆبوونەوەیەک هاوبەشی نێوان سعوودیە، چین و ئێران لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا هەریەک لە سعوودیە، چین سوپاسگوزاری ئێران بوون و ڕایانگەیاند، "ڕۆڵی ئەرێنی بەردەوامی ئێران بەرز دەنرخێنن، جەخت لە گرنگی پشتیوانی چین دەکەنەوە لە چاودێریکردن و بەرەوپێشبردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نیوان هەر سێ وڵات". هاوکات چین، "ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانی و هاندانی هەنگاوەکانی ریاز و تاران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، "وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ وڵات ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون و داوای وەستاندنی دەستبەجێی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە فەڵەستین، لوبنان و سووریا کراوە و ئیدانەی کردەوەی دەستدرێژی و پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاکی ئێرانی کراوە".

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "سعوودیە، ئێران و چین پشتیوانی خۆیان بۆ چارەسەرێکی سیاسی گشتگیر لە یەمەن دووپات کردووەتەوە بە مەرجێک لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت و ڕاستەوخۆ نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێری بکات".

لە (10)ــی ئاداری (2023) چین ئاسانکاری زۆری کرد بۆ ڕێککەوتنی نیوان سعوودیە و ئێران کە ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دوای حەوت ساڵ پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە. بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە داوا لە هەردوو وڵات کرابوو لە ماوەی دوو مانگدا باڵیۆزخانەکان بکەنەوە و ڕێز لە سەروەری یەکتر بگرن و خۆیان لە دەستتێوەردان بەدوور بگرن و لە حوزەیرانی (2024)دا هەردوو وڵات باڵیۆزخانەکانیان کردەوە و دەستیان بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین