باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە: تورکیا دەبێت دەستبەرداری سیستەمی بەرگریی (ئێس 400)ـی ڕووسیا بێت تورکیە

نوچەنێت

تۆم باراک باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا سەبارەت بە گەرانەوەی تورکیا بۆ بەرنامەکانی فڕۆشتنی فڕۆکەی جەنگی (ئیف- 35)ـی ئەمەریکا رایگەیاند، دەبێت ئەنقەرە دەستبەرداری سیستەمی بەرگریی  (ئێس 400)ـی ڕووسیا بێت بۆ ئەوەی بتوانێت فڕۆکەی جەنگی (ئیف- 35)ـی ئەمەیکا بەدەستبهێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/12/10) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، لە نوێترین لێدوانیدا تۆم باراک باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر تورکیا بۆ گەرانەوەی نێو بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی (ئیف- 35)ـی ئەمەریکا رایگەیاند، "تورکیا بەردەوامە لە گفتوگۆکانی بۆ هەڵگرتنی سزاکان و گەرانەوەی بۆ نێو بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی (ئیف- 35)، هەروەها ناشیەوێت دەستبەداری سیستەمی بەگریی ئاسمانی (ئێس 400)ـی دروستکراوی ڕووسیا بێت."

باراک ئاماژەی بەوەش کرد، "بەگوێرەی یاساکانی ئەمەریکا بۆئەوەی تورکیا بگەرێتەوە نێو ئەو بەرنامانە پێویستە بەهیچ  شێوەیەک ئەو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانیانەی ڕووسیا بەکارنەهێنێت و نەبێتە خاوەنی. هەریەک لە سەرۆک ترەمپ و ئەردۆغان پەیوەندییەکی نوێ و کاری هاوبەشی باشیان دروستکردووە و ئەمەش بۆتە ڕێگایەک کە توانیومانە لەم (10) ساڵەی کۆتایی سەبارەت بەهەڵگرتنی سزاکان هەنگاوی ئەرێنی و کۆبوونەوەی باش ئەنجام بدەین."

باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە گوتیشی، "هیواخوازم بتوانین لە مانگەکانی داهاتوو بگەین بە گفتوگۆی وەچەرخان، ببێتە چارەسەرێک بۆ گەرەنتی پێداویستە ئەمنییەکانی هەروو وڵاتی ئەمەریکا و تورکیا."   

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین