نوسینگەی سەرۆکایەتیی تورکیا: کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەردۆغان دوورە لە ڕاستی تورکیە

نوچەنێت

چەند ڕۆژێکە باس لە کۆبوونەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی گشتی سووریای دیموکرات دەکرێت. لەوبارەیەوە نوسینگەی سەرۆکایەتیی تورکیا دەڵێت، ئەو هەواڵانە دوورە لە ڕاستی و پێچەوانەی ستراتیژی نیشتیمانی تورکیایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/12/10) دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا و فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات، تورکیا ئەم دەنگۆیانە بە درۆ دەخاتەوە و سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییەکانی نوسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، "ئەم جۆرە هەواڵانە پێچەوانەی ستراتیژی نیشتیمانی تورکیایە." 

بورهان ئەدین دەوران، سەرۆکی ناوەندی پەیونییەکانی نوسسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک لە بەرنامەی کارەکانی سەرۆک کۆماردا کۆبوونەوە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی نییە و دوورە لە ڕاستی و ئەو جۆرە تۆمەتانە بێ بنەمایە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەو هەواڵانە بەمەبەست بێت یاخود دەستەکی هاوبەش، بەڵام هەولێکە بۆ بەلارێدانی ئامانجە ڕاستەقینەکانی تورکیا و دەیانەوێت بە ئاراستەیەکی دیکەی ببەن. هاوکات هەر کۆبوونەوەیەک یان پەیوەندییەکان لەبارەی سەرۆکەکەمان تەنیا لەلایەن نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی یان دامەزراوە ڕێگە پێدراوەکان ڕادەگەیێندرێت و پێویستە خەڵک ئاگاداری ئەم جۆرە هەواڵانە بێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین