دەزگایەكی چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێب پڕۆژەیەکی نوێی تایبەت بە خوێنەران ڕادەگەیێنێت کولتوور

نوچەنێت: چرا یاسین

دەزگای ڕۆسا، بۆ فرۆشتن و چاپکردنی کتێب، پڕۆژەیەکی تایبەتی ڕۆشنبیریی بۆ گەنجان و خوێنەران ڕادەگەیەنێت، بە مەبەستی بە کلتوورکردنی خوێندنەوە و دروستکردنی تاکی نوێی خوێنەر، کە داشکاندنێکی بەرچاو لەسەر کتێبەکانی دەکات.

ئەحمەد کەمال، لە دەزگا ڕۆسا، تایبەت بە نووچە نێتی ڕاگەیاند، ناوەند و دەزگای ڕۆسا، بە مەبەستی بە کولتوورکردنی خوێندنەوە و ڕەوچاوکردنی باری دارایی هاووڵاتیان، "بە بڕیاری خاوەن دەزگا و نووسەرو وەرگێڕ عیماد حەسەن، دەستمان بە پڕۆژەیەکی گەنجان بۆ کتێبی سەرجەم دەزگاکان داشکانێکی بەرچاومان کردووە، بە جۆرێك نرخی هەر ئەو کتێبانە دانەی بە (1000 - 2000 - 3000) دەبێت و داشکانیش لەسەر تەواوی بەرهەمەکانی ڕۆسا بەردەستن".

ئەو كارمەندەی دەزگای رۆسا سەبارەت بە ئامانجی پڕۆژەكە دەڵێت، "دەمانەوێت دەزگاکەمان ببێتە وێستگەیەک یاخود پردێک بۆ گەیشتنی خوێنەر بەو کتێبەی دڵخوازیەتی. ببێتە هاندانێک بۆ بەردەوامی چاپ و سوودگەیاندن و ناساندنی نووسەرانی نوێ بە خوێنەرانی کوردزمان"، بۆ ئەم مەبەستەش لقی دووەممان تایبەتکراوە بەم پڕۆژەیە و ئێستا خوێنەران دەتوانن سەردانی بکەن و بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم پڕۆژەیە بەردەوام دەبێت.

لەبارەی بەردەوامی پڕۆژەکەوە ئەحمەد کەمال گوتی، "ڕاستە ئەم پڕۆژەیە تاڕادەیەک زیانی مادی بۆ دەزگاکەمان دەبێت، بەڵام ڕازیبوونی خوێنەر بەم پڕۆژەیە، بە بەرهەمەکانی دەزگاکەمان، گەورەترین قازانجی ئێمەیە"، بۆیە گەر زانیمان بەردەوامبوونی ئەم پڕۆژەیە لەبەرژەوەندی خوێنەردایە، بێگومان بەردەوامی پێدەدەین و بۆ ئەم مەبەستەش  بەنیاز دەبین کتێبگەلێکی دیکەی لەم جۆرە چاپ بکەین بۆ هەموو جۆرە تەمەنێک، بە تایبەت گەنجان و ئەوانەی تازەن لە بواری خوێندنەوە.

دەزگای ڕۆسا دەزگایەکی سەربەخۆ و سەنتەرێکی ڕۆشنبیری تایبەتە بە چاپ و بڵاوکردنەوەی هەموو جۆرە کتێبێک لە (2015)  دامەزراوە، تا ئێستا (201) ناونیشانی هەمەجۆری چاپکردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین