سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا: لە دەستوردا ئەگەری کاندیدبوونی ئەردۆغان هەیە تورکیە

نوچەنێت

مستەفا شانتۆپ سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە کاندیدبوونی ئەردۆغان بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "لەهەر ئەگەرێکی هەموارکردنەوەی دەستوور و نوێکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە، سەرۆکەکەمان دەتوانێت بۆ جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/12/11) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی یاسای دەستووری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ناتوانێت جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی. لەئێستادا ئەکپارتی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی پارتە سیاسیەکانی تورکیا ڕازیبکات بۆ ئەوەی لەڕێگەی هەموارکردنەوەی دەستوور جارێکی دی ئەردۆغان بتوانێت خولێکی دیکە پۆستی سەرۆکایەتیی وەرگرێت.

مستەفا شانتۆپ سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بەو پرسە گوتی، "بۆ ئەوەی سەرۆک کۆمارمان جارێکی دی خۆی کاندید بکاتەوە، دەرفەتێک لە دەستووردا هەیە، ناتوانرێت بڵێن هیچ ڕێگایەک نەماوە، دەتوانرێت رێگارییەک لە دەستوور بکرێت، لەکاتێکدا ئەگەر پەرلەمانی تورکیا لەرێگەی هەموارکردنەوەی دەستوور نوێکردنەوەیەک لە هەڵبژاردنەکان بکات ئەوکات سەرۆک ئەردۆغان دەتوانێت بۆ خولێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە."

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا جەختی لەوەش کردەوە، "بەوهۆیەش پێویست بە گۆرینی دەستور یان خۆ کاندیدکردن بۆ دوو خوڵ ناکات و ناکرێت هەڵبوەشێندرێتەوە، دەکرێت تەنیا لەنێو لایەنە سیاسیەکان بۆ نوێکردنەوەی یاساکە گفتوگۆ لەنێوان لایەنە بکرێت لەسەر لابردنی یاسای خۆ کاندیدکردن بۆ دوو خوڵ."

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەرچەندە بەگوێرەی دەستووری تورکیا، هیچ کەسێک بۆی نییە لە دوو جار زیاتر ببێتە سەرۆکی وڵات، بەڵام ئەکپارتی سوورە لەسەر ئەوەی جارێکی دیکە ئەردۆغان کاندید بکاتەوە و ببێتە رکابەری ئەکرەم ئیمامحۆغڵو کاندیدی جەهەپە و سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئەستەنبۆڵ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین