ئوستراڵیا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە دەكات
نوچەنێت
وەرگێڕانی: سنوور یاسین
وەک یەکەمین وڵات ئوستراڵیا بڕیاریدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵانی خوار تەمەن (16) ساڵ قەدەغە بکات بەهۆی ئەوەی لە دەرئەنجامی چەندین توێژینەوە گەیشتوون بەو ئەنجامەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیانی دەروونی لە نێو هەرزەکاراندا هەیە. بڕیارەکە هەریەکە لە پلاتفۆرمە بەناوبانگەکانی وەک تیک تۆک، یوتیوب، ئینستاگرام و مێتا دەگرێتەوە و ئەوانەی بە بڕیارەکەوە پابەند نەبن سزای دارایی دەدرێن.
سەبارەت بە بڕیارەکە ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوستڕاڵیا ڕایگەیاند، "ئەم هەنگاوە شانازییە بۆ خێزانەکان و دڵنیایە کە هەموو خێزانەکان دڵخۆشن بە بڕیارەکە و ڕۆژێکی گرنگ و مێژووییە بۆ ئەوان و دڵنیایی دا بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کە حکومەت و دامەزراوە فەرمییەکان هەموو ڕێگایەکی پاراستنیان دەگرێتە بەر".
سەرۆک وەزیرانی ئوستراڵیا دەشڵێت، "ئەمە چاکسازییەکی گرنگە و هەنگاوە ئەرێنییەکانی لەم شێوەیە بەردەوام دەبێت تاوەکو لە سەرانسەری جیهاندا دەنگدانەوەی هەبێت و شێوازی لەم جۆرە لەلایەن وڵاتانەوە پەیڕەو بکرێت و هانی منداڵانی دا کە وەرزش و چالاکی جەستەیی شوێنی ئامێرە ئەلیکتڕۆنییەکان بگرێتەوە و کتێب بخوێننەوە".
لە بەرامبەردا دوو بۆچوونی جیاواز هەبوو سەبارەت بە بڕیارەکەی ئوستراڵیا لەلایەن ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە خوار (16) ساڵییەوەیە، هەنسێکیان نیگەران بوون لە بڕیارەکە و پێیان وایە، "لە سەردەمی ئێستادا ژیانکردن بەبێ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کارێکی ئاسان نییە و پەیوەندی ئەوان و جیهان کۆتایی دێت". بۆچوونەکەی تر دەڵێن، "بڕیارێکی ئەرێنییە، هەنگاوێکی زۆر گونجاوە و لێکەوتەی باشی دەبێت".
هەر زوو دوای بڕیارەکە زۆرێک لە کەسانی خوار تەمەنە دیاریکراوەکە بە بڕیارەکەوە پابەند بوون و نزیکەی (200) هەزار هەژمار تەنها لە (TikTok) ناچالاک کراون و شارەزایان پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، "سەدان هەزار هەژماری تر ناچالاک بکرێت".
دوای بڕیارەكەی ئوستراڵیا، چەندین وڵاتی دیكەی ئەوروپا و ئاسیا وەک دانیمارک، نیوزلەندا و مالیزیا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، "ڕەنگە هاوشێوەی ئوستراڵیا بڕیاری لەم شێوەیە بدەن".
هاوكات ئێلۆن مەسک ڕایگەیاند، "ئەوە هەڵبژاردنی ئێمە نییە، بەڵکو ئوستراڵیا داوای کردووە و ئێمە پێوەی پابەند دەبین".
بە گوێرەی ئامارەکان، (86٪)ــی ئوستراڵیاییەکان کە تەمەنیان لە (8) بۆ (15) ساڵە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنین و ئەم بڕیارە هەنگاوێکی باش دەبێت بۆ خێزانەکان و تاکەکانی ئوستڕاڵیا، هاوکات زۆربەی بیروبۆچوونەکان بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ داهاتوو وەسفی دەکەن.
سەرچاوە: ئاژانسی (رۆیتەرز)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment