ڕووسیا هێرشیکردە سەر کەشتییەکی بارهەڵگریی تورکیا تورکیە

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، "کەشتییەکی بارهەڵگریی تورکیا لە ئۆدێسای ئۆکراینا لەلایەن ڕووسیاوە هێرشیکراوەتەوە سەر، لەئێستادا هەوڵ دەدرێت ستافی فڕۆکەکانی ناو کەشتییەکە و شۆفێری بارهەڵگرەکانی ناو کەشتییەکە ڕزگار بکەین، لەرێگەی کونسوڵخانەی تورکیا لە ئۆکراینا بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەین."

ئەمڕۆ شەممە (2025/12/13) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا دوێنێ کەشتییەکی بارهەڵگری تورکیا بەناوی (M/V CECKT) لە دروستکراوی کۆمپانیای بەناوبانگی (Cenk denizcilik) دروستکراوە و ئەرکی گواستنەوەی بارهەڵگرە، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە لە بەندرەی چۆرنۆمۆرسک لە ئۆکراینا هێرشیکراوەتە سەر.

سەبارەت بەو هێرشە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "بەهۆی جەنگی بەردەوامی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە دەریای ڕەش لە بەندەری چۆرنۆمۆرسک هێرشکراوەتە سەر کەشتییەکی بارهەڵگری وڵاتەکەمان. لە هێرشەکەدا هیچ هاووڵاتییەک زیانی بەرنەکەوتووە و لەرێگەی کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە ئۆکراینا بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەین."

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نیگەرانییەکانی خۆیان ئاراستەی بەرپرسانی ڕووسیا کرد، هەروەها دووپاتی دەکەنەوە کە پێویستە کۆتایی بە جەنگی هەردوو وڵاتە بهێنرێت و داواش دەکەن کە دەبێت چاودێرییەک هەبێت بۆ رێگریکردن لەو هێرشانە بۆ ئەوەی سەلامەتی هاووڵاتیانیان و ژێرخانی وزە لە بەندەرەکان پارێزراو بێت لە دەریای ڕەش.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تورکیا لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا هەوڵی نێوەندگیریی بۆ گەیشتن بە ئاگربەست دەدات، هەروەها شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ جاری سێیەم بەشدارییان لە دانوستاندنەکانی ئەستەنبۆڵ بە سەرپەرشتی وەزیری دەرەوەی تورکیا کردووە و بەوهۆیەوە چەند ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە ئاگربەستی هەمیشەیی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین