جەنگی ئۆكراینا و ڕووسیا فراوانتر دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئۆکراینا ڕووسیا بە بەردەوامی هێرشەکان دەزانێت و دەڵێت، "بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە جەنگ بەردەوامە". لە بەرامبەردا ڕووسیا ڕایدەگەیێنێت، "فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینی بەردەوامن لە هێرشەکانیان".

ڕۆژی شەممە (2025/12/13) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، سوپاسالاری گشتی هێزەکانی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "هێزەکانی ڕووسیا لە ماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوودا چەندین مووشەک و (40) هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە بەهۆیەوە زیاتر لە  (3) تانک، (9) ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، (24) سیستەمی تۆپهاوێژ، (2) سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، (283) فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و زیاتر لە (100) ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە.

لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەڵێت، "هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی (41) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا لە چەند ناوچەیەکدا تێکشکاندووە و توانیوویانە سەرکەوتووانە بەرپەرچی هێرشەکانیان بدەنەوە".

ئەم گوتانەی هەردوو وڵات لە کاتێکدایە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تر لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت سەبارەت بە پێشنیاری پلانی ئاشتی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بەڵام ڕانەگەیێندراوە کە ئایا نوێنەری ئەمەریکا بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات یاخود نا.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئەگەری زۆرە رێککەوتنی ئاشتی بۆ ئۆکراینا کە ئەمەریکا سەرکەوتوو بێت چونکە کاری جددی کراوە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە نزیکترین دەرفەتدا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین