ئەنتۆنیۆ گوتێرێز: دۆخی عێراق سەقامگیرە
نوچەنێت
ڕۆژی شەممە (2025/12/13) ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، ئاماجی سەردانەکەی کۆتایی هاتنی ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی)یە لە عێراق و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لای جیهان ئاشکرایە ئێستا عێراق وڵاتێكی سەقامگیر و جێگیرە".
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند، "پیرۆزبایی لە عێراق دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نەتەوە یەکگرتووەکان شانازی دەکات کە ڕۆڵی هەبووە لە عێراقدا و پشتیوانییان بۆ عێراق و حکومەتەکەی بەردەوام دەبێت".
لە (21)ـی ئایاری (2024) دا عێراق لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "وڵاتەکە بەرەو سەقامگیری دەڕوات و پێشکەوتنی بەرچاو لە عێراقدا ڕوویداوە پێیان وایە چیتر پێویست بە ئەرکی یونامی ناکات لەم وڵاتەدا". لە بەرامبەردا نەتەوە یەکگرتووەکان، "پابەندبوونی خۆی بۆ بڕیارەکەی عێراق دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، "دوای کۆتایی هاتنی ئەرکەکانمان بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی عێراق".
لەسەر داواى حکومەتى فیدراڵى عێراق یونامى لە (2003) بە گوێرەى بڕیارى ژمارە (1500)ـى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى پێکهێندرا، دواتر لە (2007) بە بڕیارى ژمارە (1770) برەوی زیاتر بە کارەکانیدا و لە چوارچێوەى هاوکاریکردنى نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق فراوانتر کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment