هێرشکرایە سەر ئاهەنگێکی جووەکان لە ئوستراڵیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە هێرشێکدا بۆ سەر ئاهەنگێکی جووەکان (12) هاووڵاتی بوونە قوربانی و پۆلیسی نیو ساوث وێلز لە ڕاگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی لە کەناری بۆندی ڕاگەیاند و باسی لەوە کرد، "هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت و پێویستە هاووڵاتییان لە شوێنەکە دوور بکەونەوە".

ڕۆژی یەکشەممە (2025/12/14) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، میدیاکانی ئوسترالیا ڕایانگەیاند، "هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر کەناراوەکانی بۆندی لە سیدنی پایتەختی ئوستراڵیا لە کاتێکدا ئاهەنگێکی فراوان بۆ جووەکان ڕێکخرابوو و سەدان هاووڵاتی ئامادەی بوون".

بە گوێرەی زانیارییەکان بەهۆی هێرشەکەوە زیاتر لە (12) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چەندین هاووڵاتیش بریندار بوون کە لە تەمەنی جیاوازدا بوون، (29) هاووڵاتیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

هاوکات چەند شایەتحاڵێک کە لە ئاهەنگەکەدا بەشدار بوون باسیان لەوە کردووە، "دەنگی تەقەی زۆر بیستراوە و پشێوییەکی زۆر لە نێوان ئاهەنگگێڕاندا دروست بووە".

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بە کاتی سیدنی پایتەختی ئوستراڵیا ئاهەنگێکی هانوکا کە تایبەتە بە جووەکان لە نزیک یاریگای منداڵانی کەنار دەریا بەڕێوەچوو، چالاکییەکە لەلایەن سەنتەری جووەکانی چاباد لە بۆندی بۆ هەموو هاووڵاتییان رێکخرابوو 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین