تورکیا ئیدانەی هێرشەكەی سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوێنی لە نزیک تەدمور هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا، بەوهۆیەوە ژمارەیەک سەربازی سووریا و ئەمەریکا گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێندروێکدا ئیدانەی هێرشەکەی بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/12/14) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر هێزەکانی سووریا و ئەمەریکا ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئیدانەی هێرشە تیرۆرستیکە دەکەین بۆ سەر سەربازانی سووریا و هێزەکانی ئەمەریکا لە نزیک شاری تەدمور ئەنجام دراوە."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هاوخەمی خۆیان دەردەبرن بۆ قوربانیان و دەشڵێت، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان  و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و حکومەتی سووریا و ئەمەریکا  دەکەین کە ڕووبەڕووی داعش دەجەنگن.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە، "ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێی سووریا بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتە لە بەرەنگاربوونەوە تیرۆر. 

لە (2025/12/13)، لە نزیک شاری تەدمور لە سووریا چەکدارێک هێرش دەکاتە سەر هێزێکی هاوبەشی سووریا و ئەمەریکا لە ئەنجامدا دوو سەرباز و وەرگێرێک کوژران. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بەو هێرشە ڕایگەیاند، ئێمە تۆڵە دەکەینەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین