مەترسی لەسەر ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیل هەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی لیژنەی دانووستاندنکاری حەماس ڕایگەیاند، "کوشتنی فەرماندەیەکی باڵای حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە هەڕەشەیە بۆ ڕێککەوتن یان ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە". لە بەرامبەردا، "ئیسرائیل هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە"

ڕۆژی یەکشەممە (2025/12/14) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی باڵای حەماس و سەرۆکی شاندی دانووستاندنکاری حەماس ڕایگەیاند، "کوژرانی بەرپرسێکی باڵای حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە هەڕەشەیە بۆ ئاگربەستی نیوان حەماس و ئیسرائیل، ئەگەری ڕێککەوتن ناهێڵێت".

سەرۆکی شاندی دانووستاندنکاری حەماس دەشڵێت، "کوشتنی سەرکردە باڵاکانی حەماس هەڕەشەن بۆ بەردەوامیدان بە ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل، داوا لە وڵاتانی نێوەندگیر و بە تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەکات کاربکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئیسرائیل ڕێز لە ئاگربەستی نێوان هەردوولا دەگرێت و پابەند دەبێت بە ڕێککەوتن و ئاگربەستەوە".

ئەم هەنگاوانەی حەماس و ئیسرائیل دوای بەردەوامی دانووستاندنەکانی نێوان وڵاتان دێت بە ئامادەبوونی شاندی هەردوولا لە پێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی و ڕاگەیاندنی ئاگربەست چونکە ئیسرائیل داوا دەکات حەماس چەک داماڵێت و دەستی نەبێت لە بەڕێوەبردنی غەززە لە داهاتوودا، بەڵام حەماس ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت، "دەستبەرداری چەکەکانی نابێت و پێویستە ئیسرائیل بوونی نەبێت لە غەززە".

دوێنێ شەممە (2025/12/13) ڕاید سەعید، فەرماندەی باڵای حەماس و سێ چەکداری حەماس کوژران و حەماس ڕایگەیاند، "ئیسرائیل تاوانبارە بە کوشتنیان، لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک لەبارەیەوە بدات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین