چین ستایشی هەوڵە دیپلۆماسییەكانی سعوودیە دەكات
نوچەنێت
ڕۆژی دووشەممە (2025/12/15) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، "چین و سعودیە لەسەر پەیوەندییە نزیکەکان و هەماهەنگی زیاتر لەسەر کێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ڕێککەوتوون پەکین ستایشی ڕۆڵی ڕیاز دەکات لە بەرەوپێشجوونە دیپلۆماسییەکان و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
هاوکات وەزیری دەرەوەی چین داوای لە، "ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کردووە دانووستاندنە درێژخایەنەکان لەسەر رێککەوتنی بازرگانی ئازاد لەگەڵ چین کۆتایی پێبهێنن، گەشتێکی فەرمی بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەستپێکردووە". وانگ یی دووپاتی دەکاتەوە، "وڵاتەکەی پشتیوانی لە یەکێتیی ئەوروپا دەکات لە بەهێزکردنی پرسە جیاوازەکانی وەک ئۆتۆنۆمی، هەماهەنگی و بەرەوپێشبردنی هەماهەنگییە بەردەوامەکان
دوای کۆبوونەوەی دوێنێ یەکشەممەی هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات، کە لە پایتەختی سعوودیە بەڕێوەچوو. ئاژانسی هەواڵی فەرمی چین ڕایگەیاند، هەردوو وڵات ئامانجییانە، "هەماهەنگییەکانی نێوانیان زیاتر بکەن و چین پاڵپشتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ئێران دەکات. بەگوێرەی بەیاننامەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، چین و سعوودیە ڕێککەوتوون لەسەر ڤیزا هەڵگرتنی نێوانیان بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەتی هەردوولا".
لە ڕاگەیێندراوێکیشدا وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت، "بە بڕوای وڵاتەکەیان سعوودیە هاوبەشێکی گرنگە لە دیپلۆماسییەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا و لە پێشینەی پەیوەندییەکانی چینە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment