شاندی ئیمراڵی: پرۆسەی ئاشتی پێویستی بە کۆدەنگی سیاسی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی هەیە
نوچەنێت
ئامادەکردنی: دنیا ئەحمەد
شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەدوای کۆبوونەوەی کۆتاییان لەگەڵ ئۆجەلان سەردانی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا دەکەن، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندە، میتحەت سەنجار شاندی ئیمراڵی ڕایگەیاند، "پرۆسەی ئاشتی پێویستی بە کۆدەنگی سیاسی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی هەیە."
ماڵپەری (بیرگون) بڵاویکردەوە، پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و میتحەت سەنجار پەرلەمانتاری دەم پارتی وەک شاندی ئیمراڵی لەدوای کۆبوونەوەیان لە (2025/12/2)، لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆسەی ئاشتی و گەیاندنی پەیامی ئۆجەلان سەردانی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا دەکەن، شاندی ئیمراڵی هەفتەی رابردوو لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە و عەلی باباجان کۆبوونەوە. ئەمڕۆش سەردانی ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی گشتی پارتی ئایندەیان کرد و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی ئەکپارتی کۆببنەوە، هەروەها دەم پارتی داوای مۆڵەتی کردووە لەگەڵ یڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا کۆببێتەوە.
لەدوای کۆبوونەوەکە سنجار رایگەیاند، "لە پرۆسەی ئاشتیدا پێمان ناوەتە قۆناغێکی نوێ، گرنگترین شت لەو قۆناغە دەرکردنی یاسا و رێسا یاساییەکانە لە پرۆسەکەدا، ئامانجی سەردانییەکانمان بۆ لای لایەنە سیاسیەکان کۆ دەنگی سیاسییە و یەکێکە لە مەرجە سەرەکییەکانی پرۆسەکە و گەیشتنە بە ئاشتیەوایی کۆمەڵایەتی."
هاوکات هەر سەبارەت بەو کۆبوونەوە پەروین بوڵدان گوتی، "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار بوو، سەردانی هەموو گروپە سیاسیەکان دەکەین کە بەشدارن لە پرۆسەکە، لە بەرنامەماندایە لەدوای سەردانیەکان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببینەوە دواتریش دووبارە سەردانی دورگەی ئیمراڵی دەکەین. لە قۆناغی دووەمی پرۆسەکەدا لەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆ داوای پشتیوانیمان لە بەرێز داودئۆغڵو کرد و باسمان لە چوارچێوەی دەرکردنی یاسایەک بۆ پرۆسەی ئاشتی کرد."
لە وەڵامدا داودئۆغڵو پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەکە دووپات کردەوە و گوتیشی، "ئەوەی لەسەر ئێمە پێویستە ئەنجامی دەدەین سەبارەت بە دەرکردنی یاسایەک لە پرۆسکەدا و دەبێت بەزووترین کات حکومەت هەنگاوی بۆ بنێت."
چاوەروان دەکرێت بەر لە تەواوبوونی ساڵی (2025)، کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی ڕاپۆرتی کۆتایی لایەنە سیاسیەکان سەبارەت بە هەڵسەنگانەکانیان بۆ کۆی کۆبوونەوەکانی کۆمسیۆن لە پرۆسەی ئاشتیدا ئامادە بکەن و لەدوای پەسەندکردنی ڕاپۆرتی گشتی کۆمسیۆن لەلایەن ئەردۆغانەوە پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا بکرێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاوی کردۆتەوە، لە ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی ئەکپارتی کە پێشکەش بە کۆمسیۆنی تورکیا کراوە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتیدا هاتووە، پیشنیاریان کردووە پرۆسەکە بە سێ قۆناغ تێپەرێت، لە یەکەم قۆناغدا رێگە خۆش بکرێت بۆ گەرانەوەی ئەندامانی پەکەکە بۆ نێو خێزانەکانیان بەتایبەت یاسایەک رێک بخرێت بەناوی "گەرانەوە بۆ ماڵەوە" بۆ ئەو کەسانەی کە بەشدارییان لە هیچ چالاکییەکی رێکخراوەکە نەکردووە دژ بە تورکیا لە ماوەی پێنج ساڵ دا ئازاد بکرێن و ئەوانەشی لە دەرەوەی تورکیا دەژین بتوانن بگەرێنەوە، هەروەها بەگوێرەی بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکانی ئەو پەکەکانەی لە دەرەوەی تورکیا دەژین نزیکەی (80%)ـیە.
لە قۆناغی دووەمدا سەبارەت بەو پەکەکانەی تاوانبارن بە ئەنجامدانی تاوان دژی تورکیا، ئەکپارتی پێشنیاری کردووە بەگوێرەی پێشهاتەکانی سووریا و چەکدان و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکان هەنگاو بنرێت، ئەو کات بەپێی یاسای دادگای سزاکانی تورکیا سزا بدرێن بە تاوانی ئاسایی نەک بە تاوانی تیرۆرستی، هاوکات لە ئێستادا نزیکەی زیاتر لە (4200) زیندانی ئەندامانی پەکەکە لە زیندانەکانی تورکیا دەمێننەوە و بەپێی هەنگاوەکانی پرۆسەکە و رێکخستن و دەرکردنی سزای تایبەت چاوەروان دەکرێت پێداچوونەوە بە سزاکانیان بکرێت.
لە قۆناغی سێیەمدا ئەکپارتی سەبارەت بە سەرکردەکانی پەکەکە پێشنیاری کردووە، بگوازرێنەوە بۆ وڵاتی سێیەم و رێگری بکرێت لەوەی نەگەرێنەوە تورکیا. ئەو ماڵپەرە ئاماژەی بەوەشکردووە کە پرۆسەکە بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ بەرێوەدەچیت و ماوەیەکی زۆری دەوێت، ئەو لایەنەی بەشدارن لە بەرێوەچوونی پرۆسکە بەردەوام دەبن لە سەردانییەکانیان لەنێوان ئیمراڵی و حکومەت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment