وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە کۆبووەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی وتورکیا پێشوازی لە تۆم باراک باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە سووریا کرد، لە کۆبوونەوەکە دوایین پێشهاتەکانی سووریا و پلانی غەززەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/12/16) ماڵپەڕی (تەرەتە) بڵاوی کردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ تۆم باراک باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە سووریا کۆبووەوە. 

بەگوێرە ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەو کۆبوونەوەیە هەردوولا، باسیان لە پرسی یەکگرتنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ سوپای سووریا و دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی پیلانی ئەمەریکا لە غەززە و بەشداریکردنی تورکیا لە دامەزراندنی سوپایەکی هاوبەش لە کەرتی غەززە کردووە.

هاوکات لەگەڵ ئەوەی تورکیا بەرەوامە لە هەڕەشەکانی بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە، ئەمڕۆ هاکان فیدان لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە ڕۆڵی تورکیا لە سووریا رایگەیاند، "لە ڕاستیدا تازە کارەکانی تورکیا لە سووریا دەستپێدەکات، یەکپارچەیی و سەقامگیری و دوور لە دەستی دەرەکی دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە بۆ ئاسایشی وڵاتەکەمان."

تورکیا پێداگیرە لە چەکدانان و هەڵوەشانەوەی هێزەکانی هەسەدە و بە درێژکراوەی رێکخراوی پەکەکە ناوی دەبات. هەروەها ئیسرائیلیش بە تێکدەری دۆخی سووریا دەزانێت، فیدان پێشیوایە هەسەدە بوێری و پشتیوانی لە ئیسرائیل وەردەگرێت و ئەوان هۆکارن لەوەی پابەندی ڕێککەوتنی (10)ـی ئادار نابن لەگەڵ حکومەتی دیمەشق.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین