مارک ساڤایا: عێراق مەزن دەکەینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ عێراق سەردانی کۆنگرێسمانێکی کۆمارییەکانی کرد و ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو لەگەڵ ویڵسن و تیمەکەی، بەیەکەوە جارێکی تر عێراق مەزن دەکەینەوە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/12/18) مارک ساڤایا، نوێنەری ئەمەریکا بۆ عێراق پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) کرد و ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجامدا لەگەڵ جۆ ویڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمەریکا و دووپاتی کردەوە، "دووبارە عێراق مەزن دەکرێتەوە".

لای خۆیەوە جۆ ویڵسن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پۆستێکی کرد و کۆبوونەوەکەی پشتڕاستکردەوە و باسی لەوە کرد، "سوپاسگوزارە بە میوانداریکردنی مارک ساڤایا بۆ گفتوگۆیەکی گرنگ و ئەرێنی دەربارەی عێراق". ویڵسن گوتیشی، "زۆر دڵخۆشە بە کارکردن لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ عێراق تاوەکو ئەم وڵاتە لە دەست لە ئێران ئازاد بکەن".

لە پۆستەکەی ویڵسن وێنەی هەریەک لە ویڵسن و ساڤایا بڵاوکراوەتەوە کە ئاڵای عێراقیان بەدەستەوەیە و ئاڵای ئەمریکا لە پشتیانەوە هەڵکراوە و ئاڵای سووریاش لە لایەکی ترەوە دیارە ویڵسن دەڵێت، "ساڤایا باشترین بژاردەیە بۆ عێراق".

دوای پۆستەکەی ساڤایا و ویڵسن گرووپی کەتائیب حیزبوڵڵا ڕایگەیاند، "داوا لە سیاسەتمەدارانی عێراقی دەکەن خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ساڤایا". هاوکات ڕاشیانگەیاند، "هەر کەسێک بە هەر شێوەیەک هەر بەریەککەوتەیەکی لەگەڵ ساڤایا هەبێت خیانەتکارە و لایەنگری ترەمپ و ئەمەریکایە".

مارک ساڤایا هاووڵاتییەکی عێراقی-ئەمەریکییە، کاری بازرگانی دەکات، کۆتایی مانگی تشڕینی یەکەمی (2025) وەک نێردراوی تایبەتی نوێی ئەمەریکا بۆ عێراق دەستنیشان کرا، لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کە ترەمپ کێبڕکێی بردنەوەی دەکرد لە ساڵەکانی (2020) و (2024) ڕۆڵێکی کارای هەبووە و دەنگێکی زۆری بۆ سەرۆکی ئەمەریکا مسۆگەر کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین