دەوڵەت باخچەلی: دەم پارتی مافی خۆیانە دوای ئازادکردنی ئۆجەلان بکەن تورکیە

نوچەنێت

بڕیارە دەم پارتی سەرەتای مانگی داهاتوو لە دیاربەکر گردبوونەوەیەک ئەنجام بدەن بۆ ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لەوبارەیەوە سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند، "پێموایە مافی خۆیتیان داوایەکی لەم شێوەیە بکەن، بەڵام دەبێت ئەوە بزانن خاوبوونەوە بە پرۆسەی ئاشتی دەدات."

ئەمڕۆ هەینی (2025/12/19) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، کۆمەڵگەی دیموکراسی بە سەرپەرشتی دەم پارتی لە پێناو ئازادکردنی ئۆجەلان بڕیارە لە (4)ـی کانوونی دووەمی (2026)، لە شاری دیاربەکرد گردبوونەوەیەک بەرێوەببەن.

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە کە بەدەستپێشخەری پرۆسەی ئاشتی نوێ دادەنرێت تا دێت نەرمی دەنوێنێت لەپێناو سەرخستنی پرۆسەکە، سەبارەت بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی دەم پارتی بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان رایگەیاند، "هیچ خراپەیەک لەمەدا نابینم، ماف و داواکاری و چاوەروانییەکانی خۆیانە داوای دەکەن. بەڵام لە بانگەوازەکەی ئیمراڵیدا لە (27)ـی شوبات بەهیچ شێوەیەک داوای ئازادکردن و هاتنەدەرەوەی لە زیندان تێدا نەبووە."

سەرۆکی گشتی مەهەپە هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەموو پارتێکی سیاسی تورکیا لە چوارچێوەی یاسا و دەستووری تورکیا مافی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی هەیە،  پێشموایە ئەو داواکارییەی دەم پارتی ئەگەر پرۆسکە پەک نەخات خاو بوونەوەیەک بە هەنگاوەکانی پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر دەدات.

پرۆسەی ئاشتی نوێ لە تورکیا کۆتایی ساڵی (2024)، بە دەستپێشخەری سەرکی مەهەپە و بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەک دانان و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستیپێکرد. بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەکە لە پەرلەمانی تورکیا کۆمسیۆنێک بە بەشداری چەند ئەندامێکی لایەنە سیاسیەکان پێکهێنرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد و چەکدانانی پەکەکە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین