دەم پارتی ڕاپۆرتێکی (99) لاپەڕەیی پێشکەش بە کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا کرد تورکیە

نوچەنێت

دەم پارتی هاوشێوەی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا ڕاپۆرتی کۆتایی بۆ پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کرد، لە ڕاپۆرتێکی (99) لاپەڕەییدا داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی ناسنامەی مافی کورد و خوێندن بە زمانی کوردی و چاکسازیی لە بواری سەربازی و دەرکردنی چەند یاسایەکی دیکە لە پرۆسەی ئاشتی نوێدا کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/12/18) ماڵپەڕی (AMD) بڵاوی کردەوە، کۆبوونەوەکانی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی کۆتایی هات، ئەندامانی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا لە راپۆرتێکدا هەڵسانگاندن بۆ پرۆسەی ئاشتی  نوێ دەکەن و پێشکەش بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن لەدوای پەسەندکردنی ئاراستەی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت و دواجار چەند بڕیارێک سەبارەت بە پرۆسەی تورکیایەکی دوور لە تیرۆر وەک حکومەتی تورکیا ناوی دەبات دەدرێت.

لەم چوارشێوەیەدا دەم پارتی لە ڕاپۆرتەکەیدا کە وەک باس دەکەن پێک هاتووە لە (99) لاپەرە سەرنجی خستۆتە سەر چەند پرسێکی گرنگ، لەوانە بەکارهێنانی زمانی کوردی لە ناوچە کورد نشینەکان کە وەک مافێکی سەرەتایی خۆیان لە پەروەردە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بەکاری بهێنن، رێگە خۆشکردن بۆ سوودمەندبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە مافی هیوا، هەروەها ئاسانکاریکردن بۆ کۆبوونەوەکان کە رێبەری پەکەکە بتوانێت لەگەڵ ئەو کەسانەی دەیەوێت بتوانێت بە ئاسانی کۆببێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی دەم پارتیدا هاتووە، هەڵوەشاندنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان و کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا بەتایبەت لە باکووری تورکیا کراوە، هاوکات دەم پارتی داواشی کردووە لە پەرلەمانی تورکیا دان بە زمانی کوردی دابنرێت وەک ناسنامەی کورد و دەرکردنی یاسای تایبەت بۆ کەم کردنەوەی سزای زیندانیان و ئازادکردنی زیندانیانی کەم ئەندام و نەخۆش.

لەلایەکی دیکە، پارتی جەهەپەش ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادەکردووە و پێشکەش بە کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا دەکات، سەبارەت بە ناوەڕۆکی راپۆرتەکەیان ئاماژەیان بەوە داوە، هیچ پێشنیارێکمان نەکردووە بۆ سوودمەندبوونی ئۆجەلان لە مافی هیوا و هەرگیز داوای گەرانەوەی ئەندامانی پەکەکەمان بۆ ناوخۆی تورکیا نەکردووە. هاوشێوەی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا لێرەدا مەستیان ئەکپارتییە.    

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین