وەزیری بەرگریی تورکیا: بەرامبەر هەسەدە هەموو سیناریۆیەکمان ئامادەیە تورکیە

نوچەنێت

یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا هۆشداری بە هێزەکانی گشتی سووریای دیموکرات دەدات و رایگەیاند، "کۆتایی ئەمساڵ وادەی یەکگرتنەوەی هەدەسە لەگەڵ سوپای سووریا کۆتایی دێت، بێ ئەوەی پرس بەهیچ لایەنێک بکەین، لە داهاتوو ئەوەی پێوسیت بێت ئەنجامی دەدەین."

ئەمڕۆ شەممە (2025/12/20) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، تورکیا بەردەوامە لە هەڕەشەکردن و بەگوێرەی قسەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوە دوایین هۆشدارییە بە هەسەدە دەدەن، یەشار گولەر وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە ئەو وادەیەی بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیان داوە کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی دێت بۆ یەکگرتنەوەیان لەگەڵ سوپای سووریا و دەشڵێت، "ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆیەک، لەداهاتووشدا ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین."

وەزیری بەرگریی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە کە تورکیا لە ساڵی (2016)ەوە، کاتێک ئۆپەراسیۆنەکانمان ئەنجام دەدا، هێزەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا لە سووریا ئامادەبوون ئێمە ئەوەی لە بەرژەوەندی خۆماندابوو بێ ئەوەی پرس بە هیچ لایەنێک بکەین ئەنجاممان دەدا و لە داهاتووش هەمان شت پەیرەو دەکەین.

گولەر لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان سەبارەت بە پرسی هەسەدە لەگەڵ ئەمەریکا لە گفتوگۆدان، لەئێستادا بیروبۆچوونی ئەمەریکا گۆراوە و باشتر لە داواکارییەکانمان تێدەگەن. ئێمە زۆر بەڕوونی ئەوەی دەمانەوێت پێمان ڕاگەیاندوون هەرگیز پاشگەزنابینەوە لە داواکارییەکانمان. بەدڵنییایەوە یەکگرتنەوە لەنێوان هەسەدە و سوپای سووریا ئەنجام دەدرێت، هەسەدە باس لە یەکگرتنەوە دەکات بەڵام ئاوانییە و دەبێت بە تاڵ تێکەڵ بە سوپای سووریا بکرێن نەک بە قەوارە یان یەکەیەکی سەربەخۆ، چونکە شێوازێکی تر لەلای تورکیا بە یەکگرتنەوە هەژمار ناکرێت.

ئەو هەڕەشانەی وەزیری بەرگریی تورکیا لەکاتێکدایە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، سەبر و ئارامیمان نەماوە، پێویستە هەسەدە لەمە تێبگەن، ئێمە لەگەڵ ئەوەنین دووبارە هێزی سەربازیی بەرامبەر بە هەسەدە بەکاربهێنین. لەکاتێکدا مەزڵووم عەبدیش رایگەیاندووە، نەیارەکانمان وادەزانن کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی چالاکییەکانمانە، بەڵام سەرەتایەکی نوێیە بۆ هێزەکانمان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین