عێراق لە ڕیزبەندی وڵاتان سێیەمین دابینکەری نەوتی خاوی ئەمەریکایە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئامارەکانی کارگێریی وزەی ئەمەریکا ئاشكرای دەكات، هەفتەی ڕابردوو عێراق لە ڕیزبەندی سێیەمی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی خاو بووە بۆ ئەمەریکا، بە جۆرێک هەفتەی ڕابردوو هەناردەکردنەکە لە ڕۆژێکدا (306) هەزار بەرمیل بووە.

ڕۆژی یەکشەممە (2025/12/21) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، کارگێریی وزەی ئەمەریکا (EIA) ڕایگەیاند، "تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە نۆ وڵاتی سەرەکی دابینکەرەوە گەیشتووەتە (5.675) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و عێراق ڕیزبەندی سێیەمە لەو وڵاتانەی کە نەوتی خاو هەناردەی ئەمەریکا دەکەن".

هەروەك ئامارەکانی کارگێریی وزەی ئەمەریکا هەناردەکردنی نەوتی خاو لە عێراق بۆ ئەمەریکا بە تێکڕای (306) اهەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا بووە، (231) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە بەهۆی ئەوەی پێشتر هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا (75) هەزار بەرمیل بوو. 

بە گوێرەی ئامارەکان، کەنەدا لە پلەی یەکەمی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمەریکا بووە، بە جۆرێک تەنیا لە ڕۆژێکدا کەنەدا، "(4.164) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمەریکا کردووە و دوای ئەویش سعودیە بە پلەی دووەم دێت (321) هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەناردە کردووە".

دواتر مەکسیک، "بە تێکڕای (243) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دێت و کۆڵۆمبیا (232)  هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەناردەی ئەمەریکا کردووە. هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە ڤانزوێلا (193) هەزار بەرمیل بووە. بەڕازیل بە (184) هەزار بەرمیل دوای ئەو دێت  و دواتر هەریەکە لە وڵاتانی ئیکوادۆر و نەیجیریا و لیبیا دێت".

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆربەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی لەم (10) وڵاتەی کە لە سەرەوەدا ئاماژەی پێکراوە دابین دەکات، ئەمەریکا یەکەمین بەکارهێنەری نەوتە لە جیهاندا بە جۆرێک ڕۆژانە نزیکەی (20) ملیۆن بەرمیل نەوت بەکاردەهێندرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین