هەواڵی هێرشیكردنە سەر عێراق ڕەتدەكرێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕەتدەکاتەوە کە باس لە هێرشکردنە سەر عێراق دەکات لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە ڕایدەگەیێنێت هەموو هەواڵێکی لەم شێوەیە، "دەنگۆ و ناڕاستە".

ڕۆژی یەکشەممە (2025/12/21) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند. "هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە باس لەوە دەکەن وڵاتەکە ڕووبەڕووی هێرشی سەربازی دەرەکی دەبێتەوە و بە تەواو ناڕاست ناوی برد".

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "حکومەت هیچ پەیامێکی لەو شێوەیەی پێنەگەیشتووە، داوای لە هەموو لایەنەکان و بە تایبەتی دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد لەکاتی ڕووماڵکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی وڵات زیاتر وردتر بن و دووربکەونەوە لە هەواڵی بێ بنەما".

ئەم ڕوونکردنەوەیەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دوای ئەوە هات کە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت دوێنێ شەممە (2025/12/20) لە ڕاپۆرتێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکومەتی عێراق هۆشداری لە دەوڵەتێکی عەرەبی و چەندین دەزگای هەواڵگریی وڵاتانی ڕۆژئاواوە پێگەیشتووە سەبارەت بە ئەگەری هێرشکردنە سەر عێراق لەلایەن وڵاتانەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین