فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسی، تورکیا هەراسان دەکات
نوچە نێت: تایبەت
ئامادەکردنی: دونیا ئەحمەد
لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە چەند شارێکی تورکیا کەوتنەخوارەوە، ئەمەش بەرپرسانی تورکیای نیگەران کردووە. بەپێی زانیارییەکان باس لەوە دەکرێت، لەدوای ئەوەی ئەنقەرە داوای گەرانەوەی سیستەکی ئاسمانی (ئێس- 400) لە ڕووسیای کردووە، ئەو درۆنانە لەلایەن ڕووسیاوە ئاراستەی تورکیا کراوە.
ماڵپەڕی (حوریەت) بڵاویکردەوە، لەدوای ئەوەی درۆنێکی نەناسراو سنووری دەریایی تورکیای تێپەراند لەلایەن فڕۆکەی جەنگی (ئێف 16) هاوپەیمانی ناتۆ کە پەیوەست بووە بە هێزەکانی بەرگریی تورکیا تێکشکێندرا، هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە چەند ڕۆژی رابردوو لە ناحیەی ئیزمیت لە کۆجائێلی کەوتەخوارەوە، هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، ئەمڕۆ لە ناحیەی ماناس لە بالیکەسیر چەند پارچەیەکی درۆن دۆزراوەتەوە ئەمەش بەرپرسانی تورکیای نیگەران کردووە.
سیستەمی بەرگریی (ئێس 400) پەیوەندییەكان ئاڵۆز دەكات
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی باشگەزبوونەوەی تورکیا لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی (ئێس- 400)ـی ڕووسیا، ئەنقەرە لەپێناو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەمەریکا بۆ گەرانەوەی تورکیا بۆ ناو پرۆژەی فڕۆکەی جەنگی (ئێف 35) و هەڵگرتنی سزاکان بۆ سەر پیشەسازیی بەرگریی تورکیا. گوماندەکرێت ئەو درۆنانە لەلایەن مۆسکۆوە ئاراستەی تورکیا کرابێت وەک کاردانەوەیەک و هەڕەشەیەک بۆ تێکچوونی پەیوەندییەکانیان لەگەل ئەنقەرە.
لەدوای لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی درۆنی ناحیەی ئیزمیت، تیمەکانی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە جۆری (ئۆرلان- 10)ـەو درۆنێکی سیخوری و چاودێریی دروستکراوی ڕووسیایە، هاوکات ئەو درۆنەی ئەمڕۆش پارچەکانی لەلایەن تیمێکی تایبەت کۆکراوەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە پارچەکانی گواستراوەتەوە ئەنقەرە.
هەروەها چەند ڕۆژێکە باس لەوە دەکرێت ڕووسیا ئەو درۆنانەی ئاراستەی تورکیا کردووە بۆ ئەوەی پیشانیان بدات کە سیستەمی بەرگرییان لاوازە، سەبارەت بەو بابەتە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە، "ئەو هەواڵانەی باس لە لاوازیی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی تورکیا دەکەن دوورە لە راستیی، لە چەند ڕۆژی رابردوو ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانابنی ئاراستەی وڵاتەکەمان کراوە بە سەرکەوتووانە لەدوای دەستنیشانکردنی خراوەونەتە خوارەوە.
ئایا ڕووسیا دەیەوێت پەیام بۆ تورکیا بنێرێت؟
لەم هەفتانەی کۆتایی لە دەریای ڕەش لەلایەن سوپای ڕووسیاوە هێرشکرایە سەر کەشتییەکی بارهەڵگریی تورکیا، وە لە (2025/12/15)، لەلایەن هێزەکانی بەرگریی تورکیا درۆنێکی ڕووسیا لە دەریای ڕەش تێکشکێندرا بەهۆی بەزاندنی سنووری ئاسمانی تورکیا، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ تێکچوونی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و تورکیا.
هەرچەندە بەرپرسانی ئۆکراینا ڕایانگەیاند، کەشتییەکەی تورکیا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا هێرشی کراوەتە سەر، بەڵام بۆ یەکەمجارە ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پۆتین زۆر بەراشکاوە پێی ڕاگەیاندبوو کە نایانەوێت لە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا زیان بە تورکیا بگەینن لە دەریای ڕەش و دەبێت سەڵامەتی کەشتیوانیەکانیان مسۆگەر بکرێت.
لەلایەکی دیکە ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەی تورکمانستان ئەردۆغان بە سەرۆکی ڕووسیای راگەیاندووە، دەیانەوێت دەستبەرداری سیستەمی بەرگریی ئاسمانی (ئێس 400) ببن و ئەمەش پوتینی زۆر تورە کردووە. هەروەها ئاراستەکردنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانی چەند ڕۆژەی رابردوو بۆ سەر تورکیا دەگوترێت پەیامێکی تورەیی ڕووسیابێت و ئاماژەیەکیش بێت بۆ پیشاندانی لاوازیی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئەنقەرە.
سەرچاوە: (T24)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment