هەسەدە وەڵامی لێدوانەكانی دیمەشق دەداتەوە
نوچەنێت: ئەحمەد زرار
ئەمڕۆ سێشەممە (23/12/2025) هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی تۆمەتەکانی حکومەتی سوریا ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەموو ئەو تۆمەتانەی وەزارەتی ناوخۆ ئاڕاستەی هەسەدەی کردووە بێبنەمان "بە پێچەوانەوە گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق شەڕیان دەستپێکردووە" چونکە هێزەکانی حکومەتی سوریا "ماوەی 4 مانگە لە ڕێگەی گەمارۆدانی گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب و هێرشکردنە سەر خەڵکەکەی قەیران دروست دەکەن" و بوونەتە مەترسی بۆ خەڵکی سڤیل و بێتاوانی ناوچەکە تاکە ئامانجی دیمەشق "تێکدانی ژیان و دروستکردنی ئاڵۆزیی"یە لە ناوچەکانی "ڕۆژئاوا و باکووری حەلەب."
هەر لەم بارەیەوە ئاخین نوجان فهرماندهى هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوا لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەى حەلەب، جەختی کردەوە کە ئێمە وەک هەسەدە "توانای تەواومان هەیە بۆ بەرگریکردن لە دانیشتوانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە، بهڵام ههمیشه ئێمە لایەنگری ئاشتیین، هەوڵەکانیش بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکەو جێگیرکردنی سەقامگیریی لە ئارادایە" بەڵام دەستپێکی ئەم هێرشە هێزەکانی دیمەش بوو و ئەوان "دەستپێشخەری توندوتیژییەکە بوون و هاندەری پێکدادانەکان بوون" کە بە داخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا "17 هاووڵاتیی مەدەنی برینداربوون، ژنێکیش گیانی لەدەستدا و شەش ئەندامی هێزەکانی ئاساییشی ناوخۆش برینداربوون."
فهرماندهى هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەشڵێت، خۆشبەختانە "لە چوارچێوەی مافی ڕەوای بەرگریکردن لەخۆ و بە ئامانجی پاراستنی خەڵکی مەدەنی، توانیمان وەڵامێكى توندى چهكدارهكانى دیمهشق بدهینهوه" بەڵام بۆ لەمەودوا "ئێمە هەوڵە مەیدانی و سیاسییەکان چڕدەکەینەوە بۆ ڕاگرتنی پێکدادانەکان و ڕێگریکردن گەورەکردنی شەڕە و چەسپاندنی ئاگربەست" لە ڕاستیشدا ئەمە لە لاوازی هێزەکەمانەوە نییە، بەڵکو ئێمە وەک هەسەدە "ئارهزووى شهڕمان نییه و ئاشتییمان دهوێت، بهڵام بهتوندیش وهڵامى ههر هێرشێک دهدهینهوه کە مەترسیی و هەڕەشە بێت بۆسەر خاک و خەڵکمان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment