ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تاوتوێی چارەنووسی دوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات
نوچەنێت: باخان ڕەزا چوچانی
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و بەپێی زانیارییەکان، پرسی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد تەوەری سەرەکی كۆبوونەوەكە دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (23/12/2025) بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا، فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی 10) دەربچێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە حکومەتی هەرێم تەواوی پابەندییە داراییەکانی خۆی بۆ ئەو مانگە جێبەجێ کردووە،
هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت سەبارەت بە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ مووچەکانی مانگی 11 و 12، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە فەوتانی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم.
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پابەندییەکاندا بۆ خەرجکردنی مووچە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم کە ڕۆژی دووشەممە (22/ 12/ 2025)، بڕی (120) ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ١٠ (تشرینی یەکەم) بەشێوەی کاش خستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment