ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان (386) هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە
نوچەنێت: مەستان سۆران
ئەمڕۆ سێشەممە (23/12/2025) نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئامار و چالاکییەکانی ساڵی (2025)ـی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بڵاوکردەوە و سەبارەت بە دابەشکردنی بەشەخۆراک، وەرگرتنی گەنم و چاودێری بازاڕ، ئاماژەی بە بڕی ئەو ماددانە کرد کە مانگانە بۆ هەر هاووڵاتییەک دابین دەکرێت، کە پێکهاتووە لە، سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، 400 گرام دۆشاو، یەک لیتر زەیت، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ ئارینۆک (لۆبیا یان نۆک).نۆ کیلۆ ئارد بۆ هەر هاووڵاتییەک.وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و شایستە داراییەکان.
هەروەها ئاماری لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی خستەڕوو، کە لە شەش بەڕێوەبەرایەتی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، سۆران و زاخۆ) پێکهاتوون و گووتی، ئەنجامدانی 45،392 سەردان بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، تۆمارکردن (1،854) سەرپێچی.داخستنی (247) شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان.کۆکردنەوەی زیاتر لە (513) ملیۆن دینار وەک غەرامەی دارایی.لەناوبردنی زیاتر لە 750 تەن و 131 کیلۆگرام ماددەی ماوەبەسەرچوو. مۆڵەتی بازرگانی و هاوسەنگی هەناردە و هاوردە.
نەوزاد شێخ کامیل، نیگەرانی خۆی نیشاندا لە کەمیی ڕێژەی هەناردەکردن کە لەم ساڵدا و ڕایگەیاند کە کار دەکەن بۆ ئەوەی لە ساڵانی داهاتوودا هاوسەنگییەک لە نێوان هاوردە و هەناردەدا دروست بکەن و بەرهەمی ناوخۆیی زیاتر ڕەوانەی دەرەوە بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment