خەڵاتی زێرین بە هونەرمەند وەلید مەعرووف دەبەخشرێت کولتوور

نوچەنێت

لە ڕێورەسمێکدا خەڵاتی زێرینی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، بەخشرا هونەرمەند (وەلید مەعرووف) و دەڵێت، هونەر پێش هەموو شتێک خۆشەویستی دەبەخشێت، داوا لە هەموو کوردیک دەکەم واز لە رق بهینن و خۆشەویستی بڵاوبکەنەوە."

ڕۆژی دوو شەممە (22/12/2025) لە ڕێورەسمێک بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و بە ئامەدەبوونی بەڕێوبەری ڕۆشنبیری هونەر و سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان، لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتیی شانۆی هەولێر خەڵاتی ڕێزلێنانی (55) ساڵ تەمەنی هونەرەیی بەخشرا بە (وەلید مەعرووف). ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە وتەیەدا، نیو سەدە مێژوو و ڕۆڵ و کاریگەری هونەرمەندی، لە نێوەندی هونەری شانۆ و درامای سینەمای کوردی بەرز نرخاند، 

دوای وەرگرتنی خەڵاتی زێڕین، هونەرمەند وەلید مەعروف ڕایگەیاند، خەڵاتەکە بۆ من ئەو رێزلێنانەیە کە لە مێژووی ٥٥ ساڵەی خزمەتم دەکرێت، ئەو ڕێزگرتنەی بە پەیمانگا و کۆلیژی هونەرە جوانەکانی ئەم شارەدا کردوومە ئەو خەڵاتە گەورەکەیە.

جێگای باسە هونەرمەند وەلید مەعروف لە شاری هەولێر لە دایک بووە، ئەکتەرێکی دیاری کوردییە و لە ساڵی (1976) تا ئێستا لە چەندین بەرهەمی سینەمای، شانۆیی و تەلەفزیۆنی دەرکەوتنی هەبووە و رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە خزمەت کردنی هونەری کوردی.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین