وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: هیچ پلانێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە بوونی نییە
نوچەنێت
ڕۆژی سێشەممە (2025/12/23) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "هەرگیز سوپای ئیسرائیل هەموو غەززە جێناهێڵێت، جۆرێک لە یەکەیەک دادەمەزرێنێت کە لە مێژوودا ڕۆڵی هەبووە لە دامەزراندنی کۆمەڵگەکانی ئیسرائیل". کاتز دووپاتی دەکاتەوە، "حکومەتی ئیسرائیل نیازی نییە هیچ هەنگاوێک بۆ دووبارە نیشتەجێ کردنەوە لە کەرتی غەززە ئەنجام بدات".
کاتز دەشڵێت، "ئیسرائیل یەکەی سەربازی دادەمەزرێنێت و ئەم هەنگاوە بە گونجاو دەزانێت چونکە ئیسرائیل لە قوڵایی غەززە دایە بۆ پاراستن و ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی ڕووداوەکانی ڕابردوو بەهۆی ئەوەی ئەوان جارێکی تر متمانە بە هیچ کەسێک ناکەن".
ئاشکرایە بە گوێرەی پلانی ئاشتی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پشتگیری دەکرێت، "ئیسرائیل و حەماس لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لەسەری ڕێککەوتوون، سوپای ئیسرائیل بە تەواوی لە ناوچە کەنارییەکان دەکشێتەوە و ئیسرائیلیش هاووڵاتییانی سڤیل نیشتەجێ دەکاتەوە و پێداویستییەکانی دووبارە نیشتەجێ بوونەوە دابین دەکات".
هاوکات پلانەکە ئاماژە بە دابین کردنی ئاسایشی ئیسرائیل دەکات تاوەکو غەززە شێوەیەکی گونجاو پارێزراو دەبێت لە دژی هەر هەڕەشەیەکی تیرۆریستی. حازم قاسم، گوتەبێژی حەماس گوتەکانی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە، "پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەست و پێچەوانەی پلانی ئاشتی ترەمپ ناودەبات".
پێشتریش چەندین جار بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیری ئیسرائیل چەند جارێک ئەگەری دووبارە دامەزراندنەوەی نیشتەجێبوونی لە غەززە ڕەتکردووەتەوە، بەڵام هەوڵەکانی وڵاتان بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە بەردەوامە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment