توركیا: تێكشكانی فڕۆكەكەی سوپاسالاری لیبیا بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە بووە
نوچەنێت: باخان ڕەزا
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (23/12/2025)، فڕۆکەیەکی تایبەت کە فەریق ڕوکن (محەممەد عەلی ئەحمەد حەداد)، سوپاسالاری لیبیا و چوار لە هاوەڵەکانی تێدابوو دوای بەڕێکەوتنی بۆ لیبیا کەوتە خوارەوە و تێیدا هەموویان گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی لێدوانەکانی عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، فڕۆکەکە تەنیا چەند خولەکێک دوای فڕینی، ئاماژەی نیشتنەوەی بەپەلەی ناردووە و دواتر لە کاتژمێر (08:52) خولەکی شەو پەیوەندی لەگەڵ بورجەکانی کۆنترۆڵ پچڕاوە، هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکەش بۆ کێشەی تەکنیکی گەڕێندراوەتەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویكردەوە، پاشماوەی فڕۆکەکە لە دووریی (2 کیلۆمەتر) لە باشووری گوندی (کەسیککاڤاک)ـی سەر بە شارۆچکەی هەیمانەی سنووری ئەنقەرە دۆزراوەتەوە.
میدیا فەرمییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە، لایەنی لیبیایان ئاگادار کردووەتەوە کە سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەست داوە و تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە.
هاوكات لەسەر ئاستی باڵا، عەبدولحەمید دەبەیبە، سەرۆکی حکوومەتی لیبیا، بە فەرمی هەواڵی گیانلەدەستدانی سوپاسالاری وڵاتەکەی و هاوەڵەکانی ڕاگەیاند و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاریان کرد.
جێگەی ئاماژەپێدانە، دوێنێ محەممەد حەداد گەیشتە تورکیا، بەیانیی هەمان ڕۆژ زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەمنی و سەربازی ئەنجام دابوو، لەنێویاندا یاشار گولەری وەزیری بەرگریی تورکیا، بەڵام دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەسەنبۆغای ئەنقەرەوە بەرەو تەرابلوسی پایتەختی لیبیا بەڕێدەكەوێت، دوای چەند خولەكێك، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە فڕۆكەكەیان کەوتۆتە خوارەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment