ماوەی کارکردنی کۆمسیۆنی چارەسەری بۆ پرسی کورد درێژکرایەوە تورکیە

نوچەنێت

بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی ئاشتی بۆ ماوەی دوو مانگ کارەکانی کۆمسیۆن درێژکرایەوە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، "لەئێستادا لە دوایین قۆناغداین بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی، پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیای دەکەین و ئەمەش جێبەجێکردنی ئەرکێکی مێژووییە."

ئەمڕۆ هەینی (2025/12/26) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا قۆناغی یەکەمی کۆبوونەوەکانی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی برایەتی و دیموکراسی ئەرکەکانی لە (31)ـی کانووی یەکەم کۆتایی پێدێت، لە کۆبوونەوەی (20)ـەمین بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و چەکدانانی پەکەکە بڕیاردرا ماوەی کارکردنی کۆمسیۆن بۆ دوو مانگ درێژبکرێتەوە.

نوعمان کورتوڵماش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا سەرنجی خستەسەر گرینگی کارەکانی کۆمسیۆن و گوتی، "کۆمسیۆن ئەرکێکی مێژووی جێبەجێ کردووە و گەیشتینەتە دوایین قۆناغی پرۆسەکە، کارەکانی کۆمسیۆن زۆر گرنگن، چونکە هەموو لایەنەکان و رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەکادیمی و سەرکردەکان توانیاب بە ئاشکرا بۆچوون سەبارەت بە بەرەوپێشووەچون و دامەزراندنی دیموکراسی ڕوونبکەنەوە و ئێمەش بەشێوەیەکی زۆرهەستیارانە پێشوازیمان لە بۆچوونەکانیان کرد.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەندامانی کۆمسیۆنی هەموو لایەنە سیاسیەکان ڕاپۆرتی کۆتاییان تەواو کردووە و پێشکەش بە پەرلەمانیان کردووە، لێک نزیکبوونەوە و لێک تێگەیشتی لایەنەکان پێویستە، بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی و پێداچوونەوە بە بیروبۆچوونە جیاوازەکان پێویستمان بەکاتی زیاترە، بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی کارکردنی کۆمسیۆن درێژدەکەینەوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا لە (5)ـی ئابی (2025)، دامەزرا، تاوەکو ئێستا لە (20) کۆبوونەوەدا (58) دانیشتن بەرێوەچووە و گوێ بۆ (135) کەس گیراوە و بیروبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی بە ئەندامانی کۆمسیۆن گەیاندووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین