میدیاکانی ئیسرائیل: تورکیا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لیبیایە
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (2025/12/26) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاوی کردەوە، تادێت گومانەکان لە مردنی محەمەد حداد سوپاسالاری لیبیا لە ئەنقەرە زیاتر دەبێت، ڕۆژنامەی بەناوبانگی ئیسرائیل (ئەرشەلیم پۆست) لە هەوالێکدا تورکیا بە هۆکاری کەتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی شاندی بالای سەربازیی لیبیا دەزانێت و رایگەیاندووە، "نزیک بوونەوەی یۆنان و ئیسرائیل ترسی لەلای تورکیا دروست کردووە، هاوکات لەو دواییانەدا محەمەد حەداد دەستیکردبوو بە پەیوەندیکردن و نزیکبوونەوە لە یۆنان و بێ پرسی تورکیا، ئەنقەرەش پێیوابووە ئەو هەوڵە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی دەخاتە مەترسی بۆیە فڕۆکەکەی تێکشکاندووە."
ئەو ڕۆژنامە ئیسرائیلییە پێشیوایە، ڕەنگە دوورکەوتنەوەی حەداد لە تورکیا و پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ حکومەتی یەکێتی نیشتیمانی لیبیا وای لە ئەنقەرە کردبێت ئەو کارە بکات، بەتایبەت کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە لەناوچەکانی تورکیا و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە تەنیا لەلایە تیمیەکانی تورکیا گومانەکان زیاتر کردووە.
لەلایەکی دیکە میدیای ڕاستڕەوەکانی سەر بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن، لەنێو فڕۆکەکەی شاندی باڵای سەربازیی لیبیا هیچ هاووڵاتییەکی تورک نەبووە، ڕەنگە ڕووداوەکە تەنیا پەیوەندی یەکلاکەرەوەی ناوخۆیی هەبێت بەتایبەت زیان گەیاندن بە رێککەوتنی پەیوەندی ستراتیژیی ئابووری نێوان لیبیا و تورکیا هۆکاری سەرەکییە.
جێگەی باسە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووە دوای کۆبوونەوە شاندێکی باڵای سەربازیی لیبیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا و گەرانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان لە باشووری ئەنقەرە کەوتەخوارە و سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا لەنێویشیاندا سوپاسالاری لیبیا هەبوو. تورکیا لەلای خۆی گومانی لە ئیسرائیل هەیە و بەهۆکاری ڕووداوەکە دەیزانێت، ئیسرائیلیش لەدوای رێککەوتنی لەگەڵ یۆنان و قوبرسی باشوور بۆ دامەزراندی هێزێکی سەربازیی لە دەریای ڕەش دەڵێت، ئەنقەرە لە پێناو پەرژەوەندییەکانی فڕۆکەکەی لیبیای تێکشکانووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment