سوودانی کۆتاییهاتنی ئەرکی یونامی دەگەڕێنێتەوە بۆ پێشکەوتنی دامەزراوەكانی عێراق
نوچەنێت
ڕۆژی شەممە (2025/12/27) نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی، پێشوازی لە محەمەد حەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق و تەواوبوونی ئەرکی نێردەی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی).
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، "سوودانی سوپاسی حەسسان و هەموو ئەوانەی کردووە کە لە یونامیدا خزمەتیان کردووە بۆ پشتیوانی و هاوکاری بەردەوامەکانیان بۆ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا کە پێشکەشی عێراق کراوە لە ماوەی کارکردنیدا".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، "سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و پرۆگرامەکانی هاوکاری کردووەتەوە". هاوکات باسی لەوە کردووە، "کۆتایی هاتنی ئەرکی یونامی ئاماژەیە بۆ ئەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق گەیشتوونەتە ئاستێکی پێشکەوتوو لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییە دەستووری و یاساییەکانیاندا".
لە بەرامبەردا محەمەد حەسسان ئاماژەی بۆ، "پێشکەوتنە بەردەوامەکانی عێراق کردووە لەم چەند ساڵەی دواییدا". لەگەڵ تیشک خستنە سەر هەنگاوە گرنگەکان کە یارمەتیدەر بوون بۆ بەدیهێنانی هەنگاوە ئەرێنییەکان و گرنگی بەردەوامی هاوکاری لەگەڵ عێراق لەپرۆگرامە جۆراوجۆرەکاندا".
دوای چەندین گفتوگۆ، هەڵسەنگاندن و کۆبوونەوەی جیاواز دواجار عێراق و یونامی ڕێککەوتن لەسەر کۆتایی هێنان بە ئەرکی کارەکانی یونامی لە عێراق، ڕۆژی شەممە (2025/12/13) ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، ئاماجی سەردانەکەی کۆتایی هاتنی ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی) بوو لە عێراق و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، "لای جیهان ئاشکرایە ئێستا عێراق وڵاتێكی سەقامگیر و جێگیرە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment