وەزارەتی دارایی: سبەی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی (10)ـی فەرمانبەران دەكرێت
نوچەنێت: هەڵگورد مەسعود
ئەمڕۆ یەكشەممە (28/12/2025) وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (29)ـی کانوونی یەکەمی (2025) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممە (31)ـی کانوونی یەکەمی (2025) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت."
وەزارەتی دارایی و ئابووریی ئاشكرای دەكات، "بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەی لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو."
بڵاوكردەوەی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە كاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، ئەمڕۆ حكومەتی عێراق، "بڕی (942) ملیار و (845) ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment