سوودانی: دانوستانەکانی دیاریکردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران گەیشتۆتە بنبەست
نوچەنێت: دیاری عەلی
ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/12/28) محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، لەبارەی پرسی دیاریکردنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو ڕایگەیاند، دانوستانەکانی پرسەکە گەیشتوونەتە بنبەست.
لەبارەی هاوپەییمانییەتییەکەیان ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجییان یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی و کۆدەنگییە، بۆ دیاریکردنی کەسێک بەپێی پێوەرەکانی ئەزموونداریی سەرکەوتوو و توانای بەرەنگاریی ئاستەنگییەکان و پەسەندکردنی نیشتیمانیی.
محەمەد شیاع سودانی، لەبارەی پۆستی سەرۆک وەزیرانەوە ڕوونیشیکردەوە، هەریەک لە خۆی و نوری مالکی و حەیدەر عەبادی، بەهێترین کاندیدەکانی پۆستەکەن و هەرچەند ناوی دیکەش خراوەتەڕوو بەڵام ئەو سیانەیان سێ بەهێزترین پاڵێوراوی چوارچێوەی هەماهەنگین.
دیاریکردنی پۆستی سەرۆکوەزیران، لە کاتێکدایە کە عێراق بەرەو دەستپێکردنی دەورەیەکی نوێی پەرلەمانی دەڕوات. چوارچێوەی هەماهەنگی کە لاوازترین هاوپەیمانی سیاسی شیعە لەخۆدەگرێت، دەبێت بە ڕێکەوتنێک بگات بۆ پێشکەشکردنی کاندیدێک کە هاوسەنگی نێوان هێزە جیاوازەکان بپارێزێت.
بڕیارە سبەینێ یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان بۆ سوێندخوارنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و بە چاوەڕێ دەكرێت پرسی كاندیدی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی تاووتوێ بكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment