عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە ئۆنلاین لەگەڵ بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان كۆبۆتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت: هەوار عەرەب

ڕۆژنامەنووسێك ئاشكرای دەكات، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەگەڵ بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان و بە بەشداریی فەرماندەی گشتی هەسەدە کۆبوونەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕێکەوتنی نێوان هەسەدە و شام کراوە.

ڕۆژی شەممە  27/12/2025 ئیلهامی ئیشک نووسەر و ڕۆژنامەنووس بە رووداوی ڕاگەیاند کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەگەڵ بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە بە ئۆنلاین کۆبوونەتەوە. هەروەها دەشەڵێت، کۆبوونەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەگەڵ بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان شتێکی نوێ نییە، پێشتریش ئەو کۆبوونەوەیە بە ڕاستەوخۆ یان لە رێی دیکە کراون دوایین جاریش کۆبوونەوەی دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) لەگەڵ بەرپرسانی قەندیل و ڕۆژئاوا كراوە، کە ئیلهام ئەحمەدیشیان لەگەڵدا بووە، ئەو دیدارانە هیچ کاتێک نەپچڕاون تاوەکو ئێستاش بەردەوامن.

لەبارەی كۆبوونەوەكانی نێوان هەسەدە و شام، ئەو ڕۆژنامەنووسە ئیشک دەڵێت کە، ڕێکەوتنی نوێی نێوان هەسەدە و شام لە رووی سەربازییەوە کراوە بڕیارە ڕۆژی یەک شەممە (28)ـی کانوونی یەکەم ڕابگەیندرێت کە هەسەدە چەک دانانێت و خۆبەڕێوەبەرییەکەی دەپارێزێت و وەک سێ فیرقە تێکەڵی سوپای سووریا دەبێت، هاوكات شام بە رێکەوتنەکە رازی بووە، بەڵام تورکیا لەو بارەیەوە نیگەرانە و دڵەراوکێی لەو بارەیەوە هەیە. 

جێگەی ئاماژەپێدانە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا و حكومەتی نوێی سووریا لە گفتوگۆدان بۆ تێكەڵكردنی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەگەڵ سوپای نوێی سووریا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین