سۆشیاڵ میدیا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەكان لاواز دەکات بابەتی گشتی

نوچەنێت: شاتو عەلی

چارەسەركارێكی دەروونی دڵ دەربارەی سۆشیاڵ میدیا دەڵێت، سۆشیاڵ میدیاکان جیهانێکی خەیاڵی بۆ مرۆڤەکان دروست دەکات، بۆیە هۆشداری دەدات کە لەم پشووەی ساڵی تازە گرنگە بایەخ بە کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتی بدرێت و دوور بکەوینەوە لە سۆشیاڵ میدیاکان.

ڕۆژی سێشەممە (29/12/2025) لاڤان جەلال چارەسەرکەری دەروونی دڵ دەربارەی تەنیایی مرۆڤ ڕایگەیاند، تەکنەلۆژیا هۆکارێکی زیادبوونی تەنیایی مرۆڤەکانە و مرۆڤ تا زیاتر پەیوەست بێت بە تەکنەلۆژیاوە، پەیوەندی کۆمەڵایەتی لاواز دەبێت

هەروەها پێشنیاز دەکات، کە کۆبوونەوە خێزانییەکان بە بێ ئامێرە زیرەکەکان بن، چونکە کۆبوونەوەی خێزانی یارمەتیدەرە لە دەردانی هۆڕمۆنی ئاسوودەیی

هاوکات بە بۆچوونی شاجوان عەبدوڵڵا توێژەری دەروونی ئاماژە بەوەدەكات، زۆر بە کارهێنانی سۆشیاڵ میدیا هۆکارێکە بۆ دروست بوونی توندوتیی خێزانی و دروست کردنی گیانی شەڕانگێزی لە دەروونی تاک و ناو خێزان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین