خدر هارمۆنی سێیەم ڤیدیۆ کلیپی  ڕاپی بەناوی (ڕەزیل) بڵاوکردەوە کولتوور

نوچەنێت: مەستان سۆران

ئەو ڕاپەرە كوردەی بە ستایلە جیاوازەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببووە ترێند، سێیەمین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (ڕەزیل) بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە شێوازێكی كۆمێدی ڕەخنە لە دیاردەی ڕەزیلی دەگرم.

خدر هارمۆنی، كە ڕاپەرێکی جیاوازی کوردە، لەسەر نوێترین ڤیدیۆ کلیپی ڕاپی خۆی لێدوانی بۆ کەناڵی ڕوداو ئەداو، تێدا باس لەو کەسانە دەكات، کە پارەکانیان کۆدەکەنەوەو ڕەزیلی دەکەن لە کڕینی پێداویستییەکانی خۆیی و خێزان و منداڵەکانیان، لە کلیپەكەیدا بە شێوازێکی کۆمیدی  و ڕەخنە ئامێزی باس لە ڕەزیلەکان دەکات.

ڤیدیۆکلیپی (رەزیل) تێکست و چیرۆکی بەرهەمەکە لەلایەن خدر هارمۆنی خۆیەوە نووسراوە و ئاوازەکەی لە راپێکی ئاڕ کێلی وەرگیراوە، لە لێدوانێكدا دەڵێت، بەرهەمی پێشوومان کە لە رەمەزاندا بوو تێچوویەکی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام ئەمجارە بەهۆی ئەوەی پلانەکانمان چڕتر و وردتر بوون و کارمان لەسەر بیرۆکەی جیاواز کرد، تێچوویەکی باشی هەبووە.

خدر هارمۆنی، پێشتر بە راپێک لەبارەی مانگی رەمەزان ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد، دواتر بەرهەمێکی دیکەی بەناوی (قلەکەم) بڵاوکردەوەو کۆتا بەرهەمیشی بە ناوی ( ڕەزیل ) بڵاو کرایەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، 2025 بۆ ئەو ساڵێکی پڕ لە کار بووە و بۆ 2026ـیش پلانی زۆر گەورەتری هەیە بۆ ئەوەی بەرهەمی جوانتر و کوالێتی بەرزتر پێشکێشی هەوادارانی بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین