نووسەر و شاعیرێكی کورد بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دواییکرد کولتوور

نوچەنێت: دیاری عەلی

بەشدار سامی شاعیر و نوسەری هەولێر، دوای ماوەیەكی زۆر بە نەخۆشی شێر پەنجە کۆچی دوای کرد، ئەو شاعیرە ناوەڕاستی ئەمساڵ دوایین شیعری بە ناوی (لە گوڵ دەترسم) بڵاوكردەوە.

ڕۆژی (29/12/2025) حەمە مەنتک ، شاعیر و هاوڕێی نزیکی بەژدار سامی ڕاگەیاند ، کە هاوڕێکەی لە خەستەخانەی ژینی تایبەت لە هەولێر ماڵئاوایی لێکردین و کۆچی دواییکرد.

ئەو نووسەر و شەعیرە،  لەساڵی 2010 خەڵاتی لاوی ساڵی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ شیعر وەرگرتوە، ساڵانی 2011 و 2014 دوو خەڵاتی دیکەی وەرگرتوە، هەروەها خەڵاتی یەکەمی ڤێستیڤاڵی گەلاوێژی بۆ شیعر پێ بەخشراوە.

بەژدار سامی لەدایک بووی ساڵی 1984 شارۆچەکەی مەخمورە ، تا کۆتاییەکانی تەمەنی لە هەولێر نیشتەجێ بووە، چوار بەرهەمی شیعریی چاپ کردووە، سبەی رۆژێکی دیکەیە، ئێوارە سەرابییەکان، رۆیشتن بە ئاراستەی مردووە بەڕێزەکان و لە گوڵ دەترسم، هەروەها ئەم نووسەرە فۆتۆگرافەریش بووە.

جێگای باسە کۆتا بەرهەمی بەناوی، لە گوڵ دەترسم، لە 13/5/2025 بڵاو کردوە و ڕایگەیاند، ئەمە دوایین بەرهەمی منە و بەهۆی نەخۆشییەکەمەوە ناتوانم بەرهەمی دیکە بنووسم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین