پارێزگای هەولێر: ڕێژەی چاندن (20%) زیادی کردووە بابەتی گشتی

نوچەنێت: ئەحمەد زرار

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێکی پارێزگای هەولێر، لەمساڵدا ڕێژەی سەوزایی پارێزگای هەولێر بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو ڕوو لە زیادبوونە و بەشێکی زۆری پارکەکان نۆژەنکراونەتەوە و دەشڵێت، "زیاتر لە 73 شوێن لە پارك و باخچە و نافورە و شەقامە سەرەكییەكان و دوورگە ناوەندییەكان نۆژەنكراونەتەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (31/12/2025) پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، "ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی  چاندنی دار و گوڵ لە 20% زیادی كردووە" چونکە لەم ماوەیەدا "128 هەزار و 341 هەزار دار، لەگەڵ 106 هەزار و 527 گوڵ  چێنراون" و درەختەکان لە جۆری "سیسەم و ئەلبزیاو و دەدۆنیان و پێ حوشتر" بوون. 

هەر لەم ڕاگەیێندراوەدا پارێزگای هەولێر دەشڵێت، هۆی هەڵبژاردنی ئەم درەختانە بۆ ئەوەیە چونکە "بەرگەی كەشوهەوای شاری هەولێر دەگرن، زۆری ئەم دارانە لە دوورگە ناوەندی نوێیەكان یاخود لەشوێنی قەربووی دارە وشك بووەكان دارە شكاوەكان چێندراون" و جگە لە داچاندن هەر ئەمساڵ لەم پارێزگایە "زیاتر لە 73 شوێن لە پارك و باخچە و نافورە و شەقامە سەرەكییەكان و دوورگە ناوەندییەكان نۆژەنكراونەتەوە." 

هەروەها ئاشكرای دەكات لەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر، "ملیۆنێك و 500 هەزار دار و گوڵ لە سنووری هەولێر چێندراون، جگە لەمەش نەمام بۆ شارەوانییەكانی سۆران، ئاكرێ، شەقڵاوە و بەردەڕەش ناردووە، بەشێكیش دراوە بە مزگەوت، قوتابخانە و هاونیشتمانیان."

جێگەی ئاماژەپێدانە، بەپێی پڕۆژەیەكی ژینگەیی، پشتێنییەكی ژینگەیی لە چواردەوری هەولێر دەستیپێكرد، كە تیایدا بە هەزاران داری بەرهەمدار لە چواردەوری هەولێر دەچێندرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین