داپێدانانى ئیسرائیل بە سۆماڵیلاند رەنگدانەوەى لەسەر بەرژەوەندى وڵاتانى هاوپەیمانى سۆماڵ دەبێت
نوچە نێت: تایبەت
لە ئاهەنگێکى ناڕەزاییدا لە (17)ـى کانوونى دووەمى ئەمساڵ لە ئەنقەرە سندووقى مووچەى سوپاى تورکى (ئۆیاک) و حکومەتى سۆماڵ رێککەوتنێکى دوورمەودایان واژۆکرد، ئەو سندوقە بڕى (30) ملیار دۆلارى ئەمەریکى بەڕێوە دەبا، نزیکەى (130) کۆمپانیا لە تورکیا و جیهان کار پێدەکەن، بەگوێرەى ئەو رێککەوتنە ئەو سندووقە دەبێتە هاوبەش لە کۆمپانیاى بوارى ڕاوکردنى دەریایى تورکى ــ سۆماڵى بە هاوبەشى "سۆم ــ توک" کە پارێزگارى لە مافەکانى ئەو کەرتە دەومەڵەندە دەکات و بەرپرس دەبێت لە بەڕێوەبردن و بەگەڕخستن و گرێبەستەکانى ئەو کەرتە.
بە فەرمى ئامانجى ئەو کۆمپانیا هاوبەشە و پێدانى ئەو ئیمتیازە رێکخستنەوەى کارى ئەو لقەیە لە پیشەسازیى گەشەسەندوو و زیادکردنى سەرکەوتنى چالاکییەکانیەتى، بەڵام رێوڕەسمى واژۆکردنەکە یەشار گولەر، وەزیرى بەرگرى و سەلجوق بەیرەق تارلۆ، سوپاسالارى تورکى بەشدار بوون، بەڵام پەیوەندى وەزیرى بەرگریى و سوپاسالارى تورکیا بە ماسى تونا و سەردى چییە لە نزیک کەناراوەکانى سۆماڵ؟ هیچ پەیوەندییەک نییە، بەڵام چەندین دەلالى روون لەسەر قووڵى پەیوەندییەکانى سۆماڵ و تورکیا هەیە.
لە (2011) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا سەردانى سۆماڵى کرد، هاوکارییەکى مرۆیى فراوانى پێشکەش بەو وڵاتە کرد، لەو کاتەوە تورکیا جێگەیەکی قووڵیى بۆخۆى لەو وڵاتە کردۆتەوە، نەک تەنیا لە دەریا، بەڵکوو لە بوارى ئاسمانیش جێگەى کردۆتەوە، تورکیا لە دەرەوەى سنوورەکانى گەورەترین بنکەى سەربازیى لە سۆماڵە، گەورەترین باڵیۆزخانەى لەو وڵاتەیە، نزیکەى (15) هەزار سەربازی سۆماڵى لە (2017) مەشقیان پێکراوە، ئەفسەرانى سۆماڵى بەشدارییان لە خولى پێشکەوتوو لە تورکیا کردووە، هەزاران قوتابى سۆماڵى لە قوتابخانەکانى تورکیان، کۆمپانیا تورکییەکان بەندەرى مەقدیشۆ و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەڕێوە دەبەن، لەم دواییەش تورکیا بنکەیەکى لەسەر خاکى سۆماڵ کردەوە بۆ تاقیکردنەوەى مووشەکى بالستى لە جۆرى (تایفون) ئەو بنکەیە بۆ تاقیکردنەوەى مووشەکى ئاسمانى ئامادە دەکرێت.
بەو جۆرە سۆماڵ بۆتە نیمچە وڵاتێک لەژێر پارێزگارى تورکیا، کە وەبەرهێنان و هاوکارییە سەربازییەکانى بۆ مەبەستى سیاسى بەکار دەهێنێت، بۆ ئەوەى ببتە خاڵى دەستپێکى بۆ وڵاتانى دیکەى تورکیا، تورکیا سیاسەتێکى دوژمنکارانەى گرتۆتەبەر و پێى وایە سۆماڵیلاند، بەشێکى دانەبڕاوە لە سۆماڵ، لەگەڵ ئەوەى کە سۆماڵیلاند لە سەرەتاى نەوەدەکانەوە بە کردەیى لە سۆماڵ جیابۆتەوە، تاوەکوو ئێستا هیچ وڵاتێک دانانى بە سەربەخۆیى نەناوە، بەهۆى باڵادەستى بەسەر زەریاى هندى و کەنداوى عەدەن، بۆتە ناوەندى راکێشانى هەرێمى.
ئەسیوبیا کە لە (1993) لە ئەریتریا جیابۆتەوە، رێڕەوى دەریایى لەدەستداوە، هەوڵ دەدات لە رێگەى بەندەرى بەڕبەڕە لە سۆماڵیلاند ئەو دەروازەیە بەدەست بهێنێت، بەدەستیشى هێناوە، لە (2024) رێککەوتنى بە کرێگرتنى لەسەر کەناراوەکان لە ناوچەى ئەو بەندەرە واژۆ کرد، هەروەها بەگوێرەى ئەو رێککەوتنە بۆى هەیە بنکەى دەریاییش دابمەزرێنێت، لە بەرانبەر دانپێدانى بە سۆماڵیلاند. تورکیا لەبرى سۆماڵ بەربەرستى لەبەردەم ئەو رێککەوتنە درووست کرد و بە پێشێلکردنى سەروەرى سۆماڵى لە قەڵەمدا، لە کۆتایی ساڵى رابردوو پێشنیارێکى مامناوەندى بۆکردن، کە سۆماڵ مافى بەکارهێنانى بەندەرى مەقدیشۆ بدات بە ئەسیوبیا.
ئیماراتیش بەشدارە لە تۆڕە ئاڵۆزەى پەیوەندییەکانى نێوان سۆماڵ و ئەسیوبیا و تورکیا، بە نزیکەى (440) ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانى لە پەرەپێدانى بەندەرى بەربەڕە کردووە لە رێگەى کۆمەڵەى جیهانى بەندەرەکانى دوبەى (کە کێبڕکێ لەسەر کۆنتڕۆڵکردنى بەندەرى حەیفا) دەکات. ئێستا بنکەیەکى گەورەى سەربازیى لە سۆماڵیلاند هەیە، وەبەرهێنان لە کەرتى پیشەسازیى و بازرگانى جۆراوجۆر لەو وڵاتە دانپێدانەندراوە دەکات. سەبارەت بە ئەبوو زەبى سۆماڵیلاند وێستگەیەکى ستراتیژیى زیندووە، دواى شکستى لە بەدەستهێنانى بەڕێوبەردن و بەگەڕخستنى مافى بەندەرى جیبۆتى بایەخى ئەو هەرێمە بۆ ئیمارات زیاتر بوو، ئەو شوێنە بۆ ئیمارات تەنیا نییە.
ئەبوو زەبى پشتێنەیەکى ستراتیژى لە دەورى خۆى درووستکردووە، کە دوورگەى سۆقەتەرى لە زەیارى هەندى و بەندەرى عەدەن دەگرێتەوە، ئەو بەندەرە کە لەژێر سەروەرى یەمەنە، کەوتەژێر سەروەرى هێزەکانى، "ئەنجوومەنى کاتى راگۆزەر" بە سەرۆکایەتى ئیدریس زوبەیدى، ئەو دەستەیە سەر بە ئەنجوومەنى سەرۆکایەتییە ناوچەکانى دەرەوەى ژێر دەسەڵاتى حوسیەکان لە یەمەن بەڕێوە دەبات. ئەو ئەنجوومەنەکاتییە ئامانجى یارمەتیدان و پاڵپشتى سیاسییە لە ئیماراتەوە، بۆ دووبارە دامەزراندنەوەى باشوورى یەمەن وەک وڵاتێکى سەربەخۆ کە لەژێر چاودێرى سعوودیە و ئەمەریکا و زۆربەى وڵاتانى جیهانە بۆ پارێزگاریى لە یەکپارچەیى یەمەن، کارەکە هەر ئەوەندەش نییە. لە سوودان ئەبوو زەبى پاڵپشتى هێزەکانى پاڵپشتى خێرا دەکات، بە سەرۆکایەتى محەمەد حەمدان دەقلۆ، کە دژى حکومەتى سوودان بەسەرۆکایەتى عەبدولفەتاح بورهان دەجەنگێت، کە ئەوەش لەگەڵ سیاسەتى میسر و سعوودیە ناکۆکە.
ئیسرائیل رۆڵى سەرەکى لە بنیادنانى ستراتیژى ئیمارات هەیە، بەگوێرەى راپۆرتە بیانییەکان ئەبوو زەبى رێگەى داوە ئیسرائیل بنکەیەکى سەربازیى لە دوورگەى سوقەتەرى درووست بکات، لەوانەیە بنکەیەکى دیکەش درووست بکات، ساڵێک پێش ئێستا ماڵپەڕى "میدیل ئیست نۆنیتۆر" بڵاوى کردەوە، کە ئیمارات لەگەڵ سۆماڵیلاند لە گفتوگۆدایە لەپێناو رێگەدان بە ئیسرائیل بۆ درووستکردنى بنکەیەکى سەربازیى لەو هەرێم لەبەرانبەر داننان بە سەربەخۆیى، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خودى ئیمارات خۆى تاوەکوو ئێستا دانى نەناوە بە سەربەخۆیى سۆماڵیلاند، بەڵام ئەو دانپێدانەنانە نەبۆتە رێگرى لە درووستکردنى بنکەى سەربازیى یاخود بەڕیوەبردنى بەندەرەکان لەو وڵاتە.
هاوبەشى سەبازیى ئیسرائیل لە چوارچێوەى ئەو ستراتیژیەیە کە ئیمارات سەبارەت بە یەمەن و رۆژهەڵاتى ئەفریقیا پەیڕەوى دەکات، کە دەبێتە هۆى دانانى دوو وڵات لە ئاراستەى بەریەکەوتن لەگەڵ وڵاتێکى دیکە لەو ناوچەیە لە سەرووى هەموویانەوە تورکیا کە ململانێ لەسەر کۆنتڕۆڵکردنى ئەو وڵاتە ئەفریقیانەى سەر کەنداوى عەدەن و باب مەندەب دەکات. تاوەکوو ئێستا روون نییە دانپێدانى ئیسرائیل بە مەرجى کردنەوەى بنکەى سەربازیى ئیسرائیلە، بێگومان کاتى راگەیاندنەکە پەیوەستە بە لوتکەى سێقۆڵى نێوان ئیسرئیل و یۆنان قوبرس، خواستیش لەوەدا ئیستفزازکردنى تورکیایە.
ئەوەى مایەى بایەخ بوو، بەڵام چاوەڕوان نەکراو نەبوو، لە کاتێکدا ئەردۆغان بەهۆى تمووحە سەربازییەکانى لە ئەفریقیا رەخنە لە ئیسرائیل دەگرێت، بەڵام هیچ رەخنەیەک لە ئیمارات و هاوبەشییە سەربازییەکانى لەگەڵ ئیسرائیل لە سۆماڵیلاند ناگرێت. لە (2020) ئیمارات رێککەوتنى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ کرد، ئەردۆغان هەڕەشەى پچڕانى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەبوو زەبى دەکرد، بەڵام خودى خۆى پێویستى بە خزمەتگوزارییە داراییەکانى ئیمارات هەبوو، سندووقێکى وەبەرهێنانى بە بڕى (10) ملیار دۆلار واژۆکرد، لە (2023) ئیمارات بەڵێنى دا بە بڕى (50) ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە تورکیا بکات، بەڵام دواتر جێبەجێى نەکرد، تاوەکوو ئێستا وەبەرهێنانى ئیمارات لە تورکیا گەیشتۆتە شەش ملیار دۆلارى ئەمەریکی لە بوارى پیشەسازیى تورکی، هەروەها قەبارەى بازرگانى نێوان هەردوو وڵات گەیشتۆتە زیاتر لە (40) ملیار دۆلار، تاوەکوو ئێستاش هەوڵەکان بەردەوامن.
بە هەمان شێوە میسر چووە پاڵ تورکیا و سعوودیە و قەتەر سەرکۆنەی ئەو هەنگاوە یەکلایەنەى ئیسرائیلى کرد، کە بە پێشێلکردنى سەروەرى خاکى سۆماڵى دەزانێت، بەڵام باگراوندى هەڵوێستى میسر جیاوازە، چونکە ساڵى رابردوو رێککەوتنى هەماهەنگى سەربازیى لە ناوچەیەکى فراوان لەگەڵ سۆماڵ واژۆ کردووە، ئەو رێککەوتنە مەشقى شیاندنى سەربازان و وەبەرهێنان لە ژێرخانى سەربازیى دەگرێتەوە. ئەو هەنگاوەش وەک وەڵامێک بوو بۆ دانانوستاندنەکانى نێوان ئەسیوبیا و سۆماڵ بوو لەسەر بەکارهێنانى بەندەرى مەقدیشۆ لەبرى بەندەرى بەڕبەڕە لە سۆماڵیلاند، و هەوڵدان بۆ دانانى سنوورێک بۆ هەژموونى ئەسیوبیا، کە دوژمنێکى سەرسەختى میسرە لە رۆژهەڵاتى ئەفریقیا.
سەرکۆنەى سعوودیە بەهۆى پاشخانى ئەو هەڵوێستە کلاسیکیەى پاڵپشتى یەکپارچەیى خاکى سۆماڵە، بەڵام سعوودیە توندتر دژایەتى ئەو هەنگاوەى ئیسرائیل دەکات، پێیوایە ئەو دانپێدانانە لایەک پڕۆژەى دەوڵەتى ئیماراتە کە هەوڵى درووستکردنى لایەنگر بۆخۆى لە رێگەى جیاکردنەوە دەدات، وەک هێزەکانى وەڵامدانەوەى خێرا لە سوودان و ئەنجوومەنى کاتى لە یەمەن و سۆماڵیلاند.
ئیسرائیل بایەخى گەورە بە سۆماڵیلاند دەدات، بەهۆى ئەوەى ئەگەر هەیە بیکاتە بنکەیەکى پێشەوە لە جەنگى دژ بە حوسیەکان، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئەوە بیربخەینەوە کە ئیمارات نێوەندگیر بووە لەنێوان سۆماڵیلاند و ئیسرائیل، کە هەوڵى گرەنتى هاتۆچۆى ئازادانەى دەریایى و درووستکردنى بنکەیەکى کۆنتڕۆڵ لە زەریاى هندى و کەنداوى عەدەن دەدات، ئیسرائیل پەلەى نییە لە دەستپێکردنەوەى جەنگ لە دژى حوسییەکان. ئیمارات لە (2019) لە جەنگى دژ بە حوسیەکان کشایەوە، ئەوەش بووە هۆى هەڵوەشاندنەوەى هاوپەیمانى عەرەبى ــ ئەمەریکى، لەدواى ئەوە بە دەسپێکردنەوەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئێران کۆتایی بە مەترسیی حوسیەکان هێنا.
لەو بارەیەوە ئەبوو زەبى و سعوودیە و میسر لە رووى سیاسیەوە هاوڕان لەسەر ئەوەى هەر هێرشێک دژ بە حوسییەکان کاردانەوەى توندى ئەو گرووپەى دژ بە وڵاتەکانیان لێدەکەوێتەوە.
ئەنجام ئەوەیە، کە لە واقیعدا ئیسرائیل لەرووى سەربازییەوە لە رۆژهەڵاتى ئەفریقیا هەیە، بەڵام خۆشى بەستاوەتەوە بە سیاسەتى ئیمارات و پابەندییە هەرێمییەکانى بۆ دراوسێکانى، بەڵام ئەوە پێویست نییە رێگرى لە ئیسرائیل بکات دەست بە پشکنینى گەشەکان و جێبەجێکردنى دەستکەوتەکانى بکات لە کەناراوەکانى سۆماڵیلاند.
لە لایەک سۆماڵیلاند ئامانجى باڵایە، تاوەکوو ئێستا ئەمەریکا دانى پێدانەناوە، بە دوور نازاندرێت بەشێک بێت لە رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل، کە دواتر ترەمپ بەڵێنى داوە. بەڵام تاوەکوو ئێستا ترەمپ هیچ سووربۆنێکى دەرنەخستووە، کاتێکیش پرسیارى لێکرا، گوتى، کێ دەزانێت سۆماڵیلاند چییە. ئەو لێدوانە جۆرێک بوو لە سووکایەتى، کە ترەمپ لە زۆربەى شتەکانى ورد نییە، لە کاتێکدا سەرۆکى سۆماڵیلاند رایگەیاند، مانگى ئایار شاندێکى باڵاى سەربازیى ئەمەریکا سەردانى وڵاتەکەى کردووە، بە هەمان شێوە باسى ئەو پڕۆژەى (2025)ى کرد، کە لە مانگى ئایارى (2023) پەیمانگەى کەڵچەر بۆ دیاریکردنى سیاسەتەکانى ئیدارەى ترەمپ بڵاوى کردۆتەوە، کە تێیدا پێشنیارى داننان بە سۆماڵیلاند کردبوو، کە هەنگاوێک بۆ راگرتنى داڕوخانى پێگەى ئەمەریکا لە جیبۆتى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment