ئافرەتێک لە تورکیا خۆی وەک کچی ترەمپ دەناسێنێت بابەتی گشتی

نوچەنێت

نێکلا ئۆزدەمیر ئافرەتێکی دانیشتووی ئەنقەرەیە و خۆی وەک کچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەناسێنێت، تەنانەت لەدادگا سکالای تۆمارکردووە و داوای پشکنینی (DNA) دەکات بۆ ئەوەی بسەلمێنێت کچی ڕاستەقینەی ئەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/1/1) ماڵپەڕی (NTV) بڵاویکردەوە، نێکلا ئۆزدەمیر تەمەنی (55) ساڵ، ئافرەتێکی دانیشتووی شاری ئەنقەرەی تورکیایە، وەک ئەوەی خۆی باسی دەکات کە کچی دۆناڵد ترەمپە و دەڵێت، من کچی ئافرەتێکی دیکەمە ئەو ئافرەتەی بەمنی گوت تۆکچی ترەمپی دایکی ڕاستەقینەی من نییە، چونکە لە کاتی دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمەریکا پێی گوتم تۆ کچی ئێمە نیت من لەکاتی منداڵبوون لە نەخۆشخانە منداڵەکەم مرد، دایکی راستەقینەت تۆی بە ئێمەدا و گوتی کە پەیوەندی ناشەرعی لەگەڵ ترەمپ بووە و تۆ کچی راستەقینەی ئەوی.

ئۆزدەمیر لە چەند چاوپێکەوتنێک بەگریانەوە باسی رەوشی خۆی دەکات و داوا دەکات سەرۆکی ئەمەریکا بەدەم داواکەی بچێت چونکە کەس پێی باوەرناکات و تەنانەت گاڵتەشی پێدەکەن، هەروەها ئەو ئافرەتە تەنانەت لە دادگا سکاڵای باوکایەتی تۆمار کردووە و داوای پشکنینی (DNA) لە ترەمپ دەکات.

دادگای تورکیا دۆسیەکەی ڕەتکردۆتەوە و رایگەیاندووە ئەم سکاڵایە سوکایەتییە بە سەرۆکی ئەمەریکا و بەڵگەکانی ئەو ئافرەتە بێ بنەمان. بەڵام ئۆزدەمیر پێداگیرە لە داواکەی و دووبارە تانە لە بڕیاری دادگای دەدات و دووپاتی دەکاتەوە کە دەیەوێت باوکی ڕاستەقینەی خۆی بدۆزێتەوە.

ئەو ئافرەتە پێشیوایە، ترەمپ باوکێکی باشە و دەشڵێت، نامەوێت بەهیچ شێوەیەک بە خراپ و باش کێشەی بۆ دروست بکەم، تەنیا دەمەوێت بزانم باوکمە یاخود نا هەربۆیەش دەمەوێت قسەم لەگەڵ بکات بۆ ئەوەی دڵم ئاسوودەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین