حکومەتی ڤەنزوێلا ئامانجی هێرشەکانی ئەمەریکا ئاشکرا دەکات
نوچەنێت
حکومەتی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، "ئامانجی هێرشەکانی ئەمەریکا دەستبەسەرداگرتنی نەوت و کانزاکانی وڵاتەکەیە. سەرۆکی ڤەنزوێلا باری لەناکاوی ڕاگەیاند و هێرشەکانی ئەمەریکای بە دەستدرێژیی سەربازی زۆر مەترسیدار وەسف کرد".
ڕۆژی شەممە (2026/1/3) ماڵپەڕی (گاردیان) بلاویکردەوە، حکومەتی ڤەنزوێلا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "ئەمەریکا چەندین هێرشی جیاوازی بۆ سەر وڵاتەکەیان ئەنجامداوە و ئامانجی هێرشەکان سامانە سەرەکییەکانی وڵاتەکەیە بە تایبەتی نەوت و گاز". هاوکات ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا ناوچەی جیاوازی وڵاتەکەیانی کردووەتە ئامانج کە یەکێکیان شاری کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلایە".
هەروەها جەخت لەوەش کراوەتەوە، "نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا باری لەناکاوی نائاسایی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاندووە". حکوومەتی ڤەنزوێلا داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، "پلانی کۆکردنەوە و ئامادەباشی ڕابگەینن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک".
لە لایەکی ترەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "مادورۆ و هاوسەرەکەی دەستگیرکراون و بە فڕۆکە گوازراونەتەوە بۆ دەرەوەی وڵات و ئۆپراسیۆنەکە بە هاوکاری هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسای ئەمەریکا ئەنجامدراوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment