ئێران وەڵامی ئەمەریکا دەداتەوە ئێران

نوچەنێت

ڕێبەری باڵای ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دەداتەوە، لەبارەی خۆپیشاندانەكانی ئێران و بەڵێن دەدات پاشگەز نەبێتەوە، ئەمەیش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی پشتگیری لە خۆپیشاندەران کرد.

ڕۆژی شەممە (2025/1/3) ئاژانسی (رۆیتئێەرز) بڵاویکردەوە، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران  لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەداتەوە، ڕایگەیاند، "بەردەوام دەبن لە سیاسەتەکانیان، دەستێوەردان لە نوخۆی وڵاتدا ڕەتدەکەنەوە و پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکەن". خامنەیی دەشڵێت، "کۆماری ئیسلامی ملکەچی دوژمن نابێت، دەبێت ئاژاوەگێڕەکان سزا بدرێن".

هاوکات گروپەکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن زیاتر لە (10) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دەیان هاووڵاتیش دەستگیرکراون لە خۆپیشاندانەکاندا کە لە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە لە سەرانسەری ئێراندا دەستیان پێکردووە بە هۆکاری جیاواز دیارترینیان قەیرانی ئابوورییە کە زۆرترین کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتییان. کاسبکاران و دووکاندارانی ئێران دەڵێن، "ناتوانن بەم دۆخە بەردەوام بن و کارەکانیان ئەنجام نادرێت، ئاستی بژێوی زۆر ئەستەم بووە و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانکردن لەلایەن خەڵکەوە ناکڕدرێت".

لە لایەکی ترەوە دەسەڵاتداران بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون و دوو هەڵوێستی جیاوازیان هەیە هەندێکیان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "خۆپیشاندانە ئابوورییەکان چارەسەر دەکرێن". لە هەمان کاتدا، "گازی فرمێسک ڕێژیان لە دژی هەندێک لە خۆپیشاندەران بەکارهێناوە لە کاتی پێکدادانی توندوتیژی لە شەقامەکاندا".

لە (28)ى مانگى ڕابردوو بازرگانەکان لە بازاڕى گەورەى تاران بەهۆى دابەزینى دراوى ئێرانى بەرانبەر دراوى بیانى دەستیان بە ناڕەزایى کرد. دواتر ناڕەزایەتییەکان چەندین شارى تری ئێرانی گرتەوە و چەندین هاووڵاتی کوژران. دوێنێ هەینى (2026/1/2) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە لاپەڕەى خۆى لە تروس شۆسیال بڵاویکردوە، ئەگەر ئێران تەقتە لە خۆپیشاندەرانى ئاشتیانە بکات و بیانکوژێت، وەک بەردەوام دەیکات، ئەمەریکا پەلە دەکات لە هاوکاری هاووڵاتییانی مەدەنی.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین